شرۆڤه.. هاتنى هێزى بيانى سه‌رى عه‌بادى ده‌خوات!
عه‌بادى له نێوان چه‌كوشى ئه‌مريكا و سندانى شيعه‌كاندا
K24 – به‌غدا:
ئه‌مريكا ده‌ڵێت: به ره‌زامه‌ندى و ئاگادارى حكومه‌تى عێراق، هێزێكى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كه‌ين، عه‌باديش ره‌تيكردووه‌ته‌وه رێگه‌ى دابێت هێزى وشكانى بيانى بێنه خاكى وڵاته‌كه‌يه‌وه. له به‌رامبه‌ريشدا لايه‌نه شيعييه‌كان ناڕازيين و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه، ره‌زامه‌ندى عه‌بادى وه‌ك هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕ بێت بۆ خۆى.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌مريكا رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 200 سه‌ربازى هێزى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و راگه‌ياندنه، عه‌بادى به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و تێيدا ره‌تيكرده‌وه، رێگه‌ى دابێت هێزى وشكانى بيانى بێنه عێراقه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى عه‌بادى له ناردنى ئه‌و هێزه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هاوبه‌شه سياسييه شيعهئاينزاكانى عه‌بادى، ره‌تيده‌كه‌نه‌وه رێگه بده‌ن، ناوبراو له‌و باره‌يه‌وه به ته‌نيا بڕيار بدات.
پێشتر عه‌بادى دهيتوانى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ها بڕيارێك بدات، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى چاكسازييهكانيان به تاكڕه‌وانه لێسه‌نده‌وه و ئێستا عه‌بادى ته‌نيا ئه‌وه ده‌توانێت، كه له ده‌ستووردا رێگه‌ى پێدراوه.
جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در و نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د ناجى، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عه‌بادى يه‌كلايه‌نه وه‌ها بڕيارێك بدات و رازى بێت به بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى ئه‌مريكا له عێراق، ئه‌وا؛ رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى نوێنه‌رانى ده‌كه‌ين.
گوتيشى: "عه‌بادى ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بانگبكرێت بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، لێپرسينهوهكهى سه‌رده‌كێشێت بۆ كشانه‌وه‌ى متمانه لێى".
له تشرينى دووه‌مى رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى عه‌بادى كۆبوويه‌وه و به كۆى ده‌نگ ده‌سه‌ڵاتى ناوبراويان كه‌مكردنه‌وه.
لايه‌نه شيعييه‌كان نيگه‌رانن له سياسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى عه‌بادى و به‌م دواييانه هه‌ست به‌وه ده‌كرا هه‌وڵێكى جدى بۆ له كارلادانى خرابنه گه‌ڕ به تايبه‌تى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه نورى مالكى ركابه‌رى عه‌بادى سهركردايهتييان ده‌كات.
كه‌سايه‌تى به‌رچاوى ره‌وتى سه‌در، حاكم زاملى، له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "رێگه‌ناده‌ين حكومه‌ت كارئاسانى و ره‌زامه‌ندى بۆ هێنانى هێزى ئه‌مريكايى ده‌رببڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزى پشكێنهريش بن و ته‌نيا زانيارى هه‌واڵگرى كۆبكه‌نه‌وه".
عه‌مار ته‌عمه، رێبه‌رى حزبى فه‌زيله له هاوپه‌يمانێتى شيعه‌كان، ده‌ڵێت: "ته‌نيا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه رێگه بدات، هێزى بيانى بهێنرێنه عێراقه‌وه".
محه‌ممه‌د ناجى، مه‌ترسى خۆى له‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك ميليشيا شيعييه‌كان ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه، له داهاتوودا ئه‌و هێزه ئه‌مريكاييه كار له دژى ئه‌وان بكات و راوه‌دووى به‌رپرسانى سه‌ربازى و سياسى حه‌شدى شه‌عبى بنێت، كه ميليشيايه‌كى شيعييه و به فه‌تواى عه‌لى سيستانى مه‌رجه‌عييه‌تى شيعه‌كان دامه‌زراوه.
ناجى روونيشيكرده‌وه، هه‌ندێك له به‌رپرسانى حه‌شد ناويان خراوه‌ته ليستى تيرۆرى ئه‌مريكاوه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى ئه‌وانى زياد كردووه.
نوێنه‌رێكى ديكه له هاوپه‌يمانى نيشتيمانى ده‌ڵێت: "هه‌ڵكردنى چراى سه‌وز بۆ هاتنى ئه‌مريكاييه‌كان فيشه‌ك نانه به سه‌ره‌وه و خۆكوژييهكى ته‌واوه".
ميليشيا شيعييه‌كان، خۆيان به پارێزه‌رى حكومه‌ته شيعييهكهى عه‌بادى ده‌زانن و ده‌يانه‌وێت فشارى زۆرتر بخه‌نه سه‌ر عه‌بادى تاوه‌كو به مه‌رجه‌كانى ئه‌مريكا و هاتنى هێزى سه‌ربازى رازى نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ريشدا عه‌بادى كه‌وتووه‌ته ژێر فشارى ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه و ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت، عه‌بادى ناڕه‌زايه‌تى شيعه‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مريكا خامۆش بكات.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران رايان وايه، عه‌بادى ناتوانێت ريسك بكات و داهاتووى خۆى له ناو شيعه‌كاندا بخاته مهترسييهوه و له به‌رامبه‌ريشدا تواناى ئه‌وه‌ى نييه به‌رهه‌ڵستى سياسه‌تى ئه‌مريكا بكات و خۆى له‌به‌ر فشارى ئه‌مريكا ناگرێت، كه له ئێستادا سه‌رچاوه‌ى كۆمه‌كى سوپاى عێراقه.
ئه‌حمه‌د يونس، شرۆڤه‌كارى سياسييه و ده‌ڵێت: "ئه‌ركێكى سه‌خته عه‌بادى بتوانێت چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ندى بدۆزێته‌وه. ئه‌و ناچاره پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، ئيتيلافهكهى نه‌وروژێنێت و ميليشيا شيعييه‌كان لێى دڕدۆنگ نه‌بن، هاوكات ئه‌مريكاش لێى نيگه‌ران نه‌بێت".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر عه‌بادى به بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزى تايبه‌تى ئه‌مريكا رازى بێت، ئه‌وا؛ ده‌رفه‌تى له‌ده‌ستدانى پۆسته‌كه‌ى له‌سه‌ر سينييهكى زێڕين ده‌خاته به‌رده‌ست نه‌ياره‌كانى".
به‌رپرسانى گرووپه ميليشياييه‌كانى شيعه ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا هێز بنێرێت، ئه‌وا؛ روويان له داعش وه‌رده‌چه‌رخێنن و رووده‌كه‌نه ئه‌و هێزانه بۆ شه‌ڕكردن له دژيان".
جه‌عفه‌ر حوسێنى، گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵا ده‌ڵێت: "ناردنى هێزى ئه‌مريكايى هيچ شتێك زياد ناكات، جگه له ئاڵۆزكردنى زياترى ره‌وشى ئه‌منيى عێراق".
گوتيشى: "هه‌ر لايه‌نێك له ناويشياندا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ئه‌گه‌ر رێگه به هاتنى سوپاى ئه‌مريكا بدات، ده‌بێت خۆى به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ بگرێت، به تايبه‌تى به‌رپرسيارێتى ههڵگيرسانى چه‌خماخه‌ى شه‌ڕێكى ئه‌هلى و ناوخۆيى به‌رفراوان".