"بريتانيا ئامانجى ئه‌مجاره‌ى داعشه"
"به‌رپرسانى ئه‌وروپا و بريتانيا به تايبه‌تى ئه‌و ههڕهشانهيان به جدى وه‌رگرتووه".
K24 – له‌نده‌ن:
شاره‌زايه‌كى كاروبارى رێكخراوه "تيرۆريستييه‌كان" ده‌ڵێت: "ئامانجى داهاتووى داعش بريتانيايه".
" پۆڵ كروڵ كشانك"، يه‌كێكه له شاره‌زايانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له بوارى دژه تيرۆردا، له ديدارێكييدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "سى ئێن ئێن" رايگه‌ياند، "ئامانجى داهاتووى داعش ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه له بريتانيا".
گوتيشى: "به گوێره‌ى زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا داعش كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له بريتانيا ئه‌نجامده‌دات".
روونيشيكرده‌وه، "به‌رپرسانى ئه‌وروپا و بريتانيا به تايبه‌تى ئه‌و ههڕهشانهيان به جدى وه‌رگرتووه".
به گوێره‌ى زانيارى به‌رپرسانى بريتانيا، تا ئێستا 800 هاووڵاتى بريتانى روويان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش كردووه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانيش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، نزيكه‌ى 400 كه‌س له‌و چه‌كدارانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان.
له كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى بريتانيا به زۆرينه‌ى ده‌نگ پشتيوانى له پرۆژه‌يه‌كى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا دێڤيد كاميرۆن كرد، به مه‌به‌ستى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريا.
