زانیاری نوێ له‌باره‌ی داعشه رووسییه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه
ئه‌ناتۆلی زێملیانكا، ئه‌و سهربڕهی داعشه، كه بارمهتهیهكی چیچیانی به‌ناوی ماگۆمێت خاسێڤ سه‌ربڕی و شه‌ڕیشی له دژی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ناتۆلی زێملیانكا، ئه‌و سهربڕهی داعشه، كه بارمهتهیهكی چیچیانی به‌ناوی ماگۆمێت خاسێڤ سه‌ربڕی و شه‌ڕیشی له دژی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
زملیانكا ته‌مه‌نی 28 ساڵ، له سووریاوه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا كرد و گوتی: "من له‌م خاكه پیرۆزه‌وه شه‌ڕ له دژی رووسیا راده‌گه‌یه‌نم، له‌دوای هه‌ر منداڵێك كه ئێوه‌ی ده‌یكوژن، منیش منداڵێكی ئێوه ده‌كوژم"، دوای ئه‌و قسانه زملیانكا سه‌ری بارمته رووسه‌كه‌ی بڕی.
زملیانكا كوڕی ئافره‌تێكی كریستانیی ئه‌رسه‌دۆكسه، كه دوكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ی هه‌یه و له شاری نۆیابرسكی سڕبیا نیشته‌جێیه.
یه‌كێك له مامۆستاكانی ئه‌و سه‌ربڕه ده‌ڵێت: "ئه‌و قوتابییه‌كی زۆر خراپ بوو، نمره‌كانی زۆر كه‌مبوون، به‌ڵام له قوتابخانه‌دا توندڕه‌وی به كه‌سایه‌تییه‌وه دیارنه‌بوو".
زملیانكا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لیستی داواكراوانی حكوومه‌تی رووسیا هه‌یه، كه پێشتر ده‌ستبه‌رداری ئایینی كریستیان بووه و بووه‌ته موسڵمان و له‌گه‌ڵ دۆسته كچه‌كه‌ی، خۆیان گه‌یاندووه‌ته سووریا.
دوای سه‌ربڕینی بارمه‌ته چیچیانییهكه، زملیانكا، یه‌كه‌م كه‌سی ناو داعشه، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی رووسیاوه داوابكرێت.
خاسیێڤ له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگری رووسیاوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری نێردراوه‌ته رووسیا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی بهنگهمهنییهكان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه چه‌ند جارێك ده‌ستگیركرابوو.
دواتر له‌رێگای خاكی توركیاوه، نێردرایه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سووریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه كۆبكاته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)