سەرۆکی فەرەنسا سەردانی كەشتیی جەنگاوەری شارل دیگۆل دەكات

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا سەردانی كەشتیی جەنگاوەر و فڕۆكە ھەڵگری شارل دیگۆلی وڵاتەکەی کرد کە بۆ بەئامانجکردنی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیربووە.

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا سەردانی كەشتیی جەنگاوەر و فڕۆكە ھەڵگری شارل دیگۆلی وڵاتەکەی کرد کە بۆ بەئامانجکردنی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیربووە.

فرانسوا ئۆلاند لە کاتی سەردانیکردنی كەشتیی فرۆكە هەڵگری شارڵ دیگۆل لەگەڵ فەرماندەی سەربازییەکانی سەر کەشتییەکە کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بە ئامانجکردنی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.

دوای هێرشەکانی مانگی رابردووی پاریس کە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند و بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 130 کەس و نزیکەی 300 کەسی دیکە. فەرەنسا بڕیاری چڕترکردنی هێرشەکانی دا بۆ سەر داعش لە سووریا و عێراق.

France24:K24