ھۆڵەندا: لە بەرژەوەندیماندایە بەشداری كارابین لە شەڕی دژی داعش

وەزیر دەرەوەی ھۆڵەندا رایگەیاند لە بەرژەوەندی ھۆڵەندا و مرۆڤایەتیدایە بەشداری كارابین لە شەڕی دژی داعش.

وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا دەشڵێ: "ھۆڵەندا بەشداریكردنی لە جەنگی دژی داعش چڕتر دەكات". بەڵام وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لەبارەی چۆنێتی چڕكردنەوەی بەشداریی هۆڵەندا لەو شەڕە ھیچ وردەكارییەکی ئاشکرا نەکرد.

بێرت كۆیندەرز ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان: دەبێ لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە بکەن و جەختی کرد لەوەی کە: "ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دوای رووداوەكانی پاریس تەواو جیاوازە، بۆیە ئێمە یاریكەرێكی بە ھێزی ئەو شەڕە دەبین گەر دڵنیابین رۆڵێكی كاریگەرمان دەبێ بە دڵنیایەوە ھێرشەكانمان فراوانتر دەكەین".

ھۆڵەندا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوەڵەتیی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بە شێوەیەكی سنووردار بەشدارە و 380 راوێژكار و راھێنەری سەربازیی مەشق بە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن. و لە هێرشکردنە سەر داعشیش هۆڵەندا بە 6 فڕۆكەی F16 و بەشدارە و تا ئێستا زیاتر لە 60 ھێرشی كردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش.