ڕیال مه‌درید هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه
به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌ی له جامی شای ئیسپانیا دۆزیوه‌ته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بریاری ده‌ركردنی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال بریاری داوه سكاڵا له دژی ئه‌و بڕیار تۆمار بكات و به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌شی له جامی شای ئیسپانیا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ماركا، گه‌شبینی به هه‌وادارانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌خشی، كه تێیدا فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری داوه له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشییه‌وه سكاڵا له دژی بڕیاری ده‌ركردنی یانه‌كه‌ی له جامی ئیسپانیا له دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار بكات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ویش مادده‌ی 112ـی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قۆناخی سێیه‌م له جامی شای ئیسپانیا یه‌كسه‌ر سه‌رجه‌م كارتی یاریزانه‌كان ده‌سڕێته‌وه، واته یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌رانبه‌ر كادیز ده‌بوو كارتی دینیس چێرشیف بسرابایه‌وه.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید له یاریی چوونی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا به (1 ـ 3) گۆڵ له یانه‌ی كادیزی برده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی شاهانه له جامی شای ئیسپانیا دوور خرایه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی به‌شداری پێكردنی چێرشیف كه وه‌رزی ڕابردوو ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیاریاڵ 3 كارتی زه‌ردی هه‌بووه و ده‌بوو یاریی پێنه‌كرابا، به‌ڵام رافائێل بێنیتێز یاری پێ كرد و له یارییه‌كهیش‌دا گۆڵێكیشی تۆمار كرد.