بزانه باشترین یاریزانی 2015 كێیه؟
گۆڤارێكی به‌ناوبانگی جیهان ڕیزبه‌ندی باشترین 100 یاریزان دیار ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
گۆڤارێكی به ناوبانگی جیهان 100 باشترین یاریزانی جیهان له 2015 دیاری ده‌كات، له نێو ئه‌و لیسته‌دا یاریزانه ئه‌رژه‌نتینییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای به باشترین ده‌ست نیشان ده‌كا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، گۆڤاری For For Two ڕیزبه‌نه‌ندی باشترین یاریزانانی جیهانی له 2015 دیاری كرد، لیۆنێل مێسی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤا له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێن، له داویین خانه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یش كه خانه‌ی سه‌ده‌مینه یاریزانی میسری یانه‌ی ڕۆما (محه‌مه‌د سه‌ڵاح) دیت.
خافێر پاستۆری، یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، هاری كین، هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام و (واین ڕوونی) كوڕه زێرینه‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و كارلۆس باكای هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له خانه‌كانی 89، 90، 91 و 92 دێن.
له نێو لیسته‌كه‌دا ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتووس، باستیان شڤانیشتایگه‌ر یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، سیسك فابریگاس یاریزانی یانه‌ی چێڵسی له خانه‌كانی (67، 68 و 69(ـیه‌م دێن.
له نێو لیسته‌كه‌دا، فرانك ڕێبێری له خانه‌ی 53 و ئیدینسۆن كاڤانی گۆڵكاری ئۆرگوایی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له پله‌ی 55 دێن.
گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ناپۆلی خانه‌ی 63ـی به‌ركه‌وتووه.
ڕه‌حیم ستێرلینگ له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و چاڤی ئالۆنسۆ له یانه‌ی بایرن میونشن خانه‌كانی 49 و 50ـیان گرتووه.
ماركۆ ڕیۆس ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بورسیا دۆرتموند و ماریۆ گۆتزه هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن خاوه‌نی خانه‌ی 46 و 47ـن.
له نێو ڕیزبه‌ندی باشترینه‌كان هه‌ریه‌ك له (كارلۆس تیڤێز، جیانولویجی بووفۆن، ئه‌نخیل دی ماریا، دیێگۆ كۆستا و تیاگۆ سیلڤا له خانه‌كانی (41، 42، 43، 44 و 45) دێن.
له نێو لیسته‌كه‌دا، دۆگڵاس كۆستا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی بایرن میونشن خانه‌ی 34ـه‌مینی گرتووه، ئه‌نتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له پله‌ی (31) دێت.
هه‌ریه‌ك له مه‌سعوود ئۆزێل، داڤید سیلڤا و داڤید دی خیا له خانه‌كانی (24، 25 و 26) دێن، ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی چێلسی له خانه‌ی نۆزده‌یه‌م ناوی هاتووه. زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ و كیڤن دی بڕۆین له خانه‌كانی 16 و 17 دێن. پۆڵ پۆگباش له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێت. ئالێكسیس سانچێز له یانه‌ی ئارسناڵ پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه.
پله‌كانی چواره‌م تا ده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه:
پله‌ی چواره‌م: لیڤاندۆڤسكی.
پله‌ی پێنجه‌م: لویس سوارێز
پله‌ی شه‌شه‌م: تۆماس موله‌ر
پله‌ی حه‌وته‌م: مانوێل نوبه‌ر
پله‌ی هه‌شته‌م: گاریس به‌یل
پله‌ی نۆیه‌م ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ
پله‌ی ده‌یه‌م ـ ئاریان ڕۆبن
له نێو لیستی ئه‌و گۆڤاره‌دا، 12 یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌بینرێن، ناوی 10 یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنایش هاتووه.
یاریزانه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید
ـ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له پله‌ی دووه‌م
ـ گاریس به‌یل به پله‌ی هه‌شته‌م
ـ ڕافائێل ڤاران پله‌ی 30
ـ لوكا مودریچ له پله‌ی (23)ـه‌یه‌م.
ـ سێرجیۆ ڕامۆس پله‌ی 33
ـ خامیس ڕۆدریگێز له پله‌ی (27)ـه‌م.
ـ تۆنی كروس له پله‌ی (28)ـه‌م.
ـ كه‌ریم بنزیما پله‌ی 36
ـ ئیسكۆ له پله‌ی (65(
ـ ناڤاسی گۆڵپارێز له پله‌ی (70).
ـ مارسیلۆ له پله‌ی (71).
ـ دانیلۆی به‌رازیلی له پله‌ی (77).
یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا:
ـ لیۆنێل مێسی له پله‌ی یه‌كه‌م
ـ نێیمار دا سیلڤا ـ پله‌ی سێیه‌م
ـ لویس سوارێز ـ پله‌ی پێنجه‌م
ـ ئیڤان ڕاكیتیچ پله‌ی 12
ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا پله‌ی 15
ـ سێرجیۆ بۆسكێتس پله‌ی 23
ـ جیرارد پیكێ 35
ـ خافێر ماسكیرانۆ پله‌ی 37
ـ جۆردی ئالبا له پله‌ی 57
ـ ئاردا توران له پله‌ی 62