بريتانيا ده‌يه‌وێت له دانانه‌وه‌ى سنووره‌كان به‌شدار بێت
ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر مێزى داڕشتنه‌وه‌ى سنووره‌كان كورسييهك بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.

K24 – له‌نده‌ن:
به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكاران له بريتانيا رايانگه‌ياند، ئامانجى وڵاته‌كه‌يان ئه‌وه‌يه به‌شدار بێت له دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سنوورى نوێ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
به‌رهه‌ڵستكارانى سياسى بريتانيا ده‌ڵێن: به‌شداريكردنى وڵاته‌كه‌يان له بۆردومانكردنى داعش له سووريا ئاماژه‌يه‌كه بۆ هه‌ڵپه‌ى وڵاته‌كه‌يان كه به شه‌ڕه‌كانى ئه‌فغانستان و عێراق و ليبيا دانه‌مركاوه‌ته‌وه.
ئه‌م وتانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره سياسييه‌كان دواى ئه‌وه هات، له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له ژێر ناوى "شه‌ڕ راگرن" ئه‌نجامدا و تێيدا ره‌خنه‌يان له سياسه‌تى حكومهتهكهيان گرت.
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانێتييه‌كه ئه‌ندرۆ مارى، وته‌يه‌كى وليام هيگ، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى بريتانياى به نموونه هێناوه‌ته‌وه، كه وتبووى "ره‌نگه ببێته ئه‌رك له‌سه‌رمان به‌وه رازى بين كه چيديكه عێراق و سووريا به شێوه‌ى ئێستايان نه‌مێننه‌وه و ره‌نگه پێويست بكات سنوورى نوێ ديار بكه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به به‌شداريكردنى له بۆردومانكردن و ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى ده‌يه‌وێت، كورسييه‌كى سه‌ر مێزى دابه‌شكردنى سنووره‌كان مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: "به خستنه‌خواره‌وه‌ى بۆمب و كوشتنى خه‌ڵك، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا فيليپ هاموند ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ديكه له‌سه‌ر مێزى دانووستانه‌كانى ڤيه‌ننا دانيشێت و سه‌رى به‌رز بكاته‌وه و بڵێت ئێمه‌ش بهشداريين".
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا (په‌رله‌مان) ره‌زامه‌ندى پيشاندا له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و به‌شداريكردن له بۆردومانه‌كانى سه‌ر سووريا.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مان، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى بريتانيا بۆردومانى داعشيان له سووريا كرد.