مۆرینهۆ قسه‌ی سه‌یر له‌ باره‌ی شكسته‌كه‌ی ده‌كا

مۆرینۆ: یارییه‌كه‌ وه‌ك تۆپی باسكه‌ی لێ هاتبوو

k24 ـ ژووری هه‌واڵ

یانه‌ی چێڵسی له‌ نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریدج دیسان تووشی دۆڕاندن هات، خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ریش بیانوو دێنێته‌ و هۆكاری شكسته‌كه‌ی به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی بۆرنماوس ئاشكرا ده‌كا.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیا بڵاو بۆته‌وه‌، خۆزێ مۆرینهۆ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ به‌ هۆكاری شكسته‌كه‌ی ده‌زانێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "سەرەڕای ئەوەی ئێمە له ‌به‌رانبه‌ر یانه‌ی بۆرنماوس ١٤ شووتمان ئاڕاستەی گۆڵ کرد، کەچی نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین، ئەمە جگە لەوەی لێدانێکی سزاشمان لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە بۆ هەژمار نەکرا.

ده‌شڵێت: "تیپی بەرامبەرمان تەنیا بەرگری دەکرد و بە کۆڕنەیەک گۆڵەکەیان تۆمار کرد، ئەوان هەوڵیان دەدا کات بکوژن و خۆیان وەکو یاریزانی پێکراو پیشان دەدا.

یارییەکە وەکو یاریی باسکەی لێهاتبوو، بەردەوام ناوبژیوان یارییەکە رادەگرت، ناوبژیوان پێنج جار یارییەکەی وەستاند، کەچی کاتێکی کەمی لە کۆتایی یارییەکە زیادکرد.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا مۆرینهۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئێسته‌ ئه‌وان ته‌نیا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن خۆیان له‌ دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كان ڕزگار بكه‌ین و لە کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یش دەتوانین ئەمە بەدەست بهێنین.

یانه‌ی چێڵسی له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پازده‌یه‌م له‌م وه‌رزه‌دا تووشی هه‌شته‌مین شكست بوو، له‌ ئێسته‌یشدا به‌ 15 خاڵ له‌ خانه‌ی چوارده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت.