كه‌شتييه‌كى رووسيا ده‌گاته به‌نده‌رێكى سعووديه
K24 – مۆسكۆ:
كه‌شتيه‌كى رووسيا له كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا ده‌گاته به‌نده‌رى جه‌ده‌ى عه‌ره‌بستان.
كه‌شتييه‌كه بۆ مه‌به‌ستى توێژينه‌وه‌ى زانستيى به‌كارده‌هێنرێت و سه‌ر به كه‌شتيگه‌لى سه‌ربازى رووسيايه.
كه‌شتى ناسراو به "ئهدميراڵ ڤلاديمێرسكى"، ده‌يه‌وێت به‌ره‌و جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى ده‌ريا و زه‌رياكان ببڕێت و به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ئاوى پێويست بڕياره له جده بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى له‌نگه‌ر بگرێت.
ئه‌و كه‌شتييه گه‌شته درێژه‌كه‌ى خۆى له شه‌شى نۆڤه‌مبه‌رى رابردووه‌وه ده‌ستپێكردووه و به‌ر له‌وه‌ى بگاته ئه‌و به‌نده‌ره‌ى عه‌ره‌بستان 4 هه‌زار ميل ده‌رياى بڕيوه.
له لێكۆڵينهوهكهياندا تيمى زانستى كه‌شتييه‌كه، له بزاوتى گۆڕانكارى ژێر دهرياكان ده‌كۆڵنه‌وه و ده‌يانه‌وێت توێژينهوهكانييان ببێته يارمه‌تيده‌ر بۆ بزاوتى كه‌شتيوانى نێوده‌وڵه‌تى.