راپرسییەك: 53% ئەمریكییەكان لەگەڵ ناردنی ھێزی زەمینین بۆ عێراق و سووریا
"64% ئەمریكییەكان دژی شێوازی مامەڵەکردنی ئۆبامان لەگەڵ ھەڕەشە تێرۆریستییەكان"
K24
بەپێی راپرسییەك کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە 64% ئەمریكییەكان لە سیاسەتی باراك ئۆباما بەرامبەر داعش نارازین، هاوکات 53% ئەمریكییەكان لەگەڵ ناردنی ھێزی زەمینین بۆ عێراق و سووریا.
بەپێی راپرسییەكە کە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ئەنجامیداوە: 64% ئەمریكییەكان دژی شێوازی مامەڵەکردنی ئۆبامان لەگەڵ ھەڕەشە تێرۆریستییەكان و 53% ئەمریكییەكان پێیانوایە كە دەبێ ئەمریكا ھێزی زەمینیی بۆ عێراق و سووریا رەوانە بكات.
ئەجامەكانی ئەم راپرسییە كە لە پێش ھێرشەکەی ویلایەتی کەلیفۆرنیای ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریدەخەن کە 81% ئەو كەسانەی كە گۆمانیان لێ دەکرێت پەیوەندیان بە داعش یان رێكخراوە تونڕەوەكانەوە ھەبێ توانای ھێرشكردنیان ھەیە.
لەم راپرسییە 89% ئەمریكییەكان داعش بە مەترسیی و ھەڕەشە دەزانن لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، هاوکات 70% ئەمریکییەکان ئێران بە هەڕەشەی دووەم دەزانن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان.