ھاوپەیمانان سوپای ئەسەد بۆردوومان دەكەن
ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی، بۆ یەكەمجار سوپای بەشار ئەسەدیان لە سووریا بۆردوومان كرد.
K24 – شام:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بۆ یەكەمجار سوپای بەشار ئەسەدیان لە سووریا بۆردوومان كردووه.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ روونيكردهوه، ھاوپەیمانى دژ به داعش لە پارێزگای دێیرەلزوور لە رۆژھەڵاتی سووریا، ھێزەكانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریایان بۆردوومان كردووه و لە ئاكامدا 3 سەرباز كوژراون و 14ی دیكەش برینداربوون.
ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ به داعش، لای خۆیەوە رایگەیاند، ئەو ناوچەی كردوویانەتە ئامانج 55 كیلۆمەتر لە سەربازگەی هێزەكانی ئەسەدە دوورە.
بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاشكرايكرد، ھاوپەیمانانى دژ به داعش ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزەكانی حكوومەتی سووریا و ئهو كارهشى بە "تاوانی جەنگ" وهسفكرد.