هومام تاریق په‌یوه‌ندی به خولی ئیتاڵیاوه كرد
پێشتر یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندیش گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یاریزانێكی دیكه‌ی عێراقی په‌یوه‌ندی به خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه كرد و ده‌بێته دووه‌م یاریزانی به‌شداربوویی سێریای ئه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مممه، 7 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، هومام تاریقی ته‌مه‌ن 19 ساڵان پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵییەوە دەکا و ده‌چێته هه‌مان ئه‌و یانه‌یه‌ی كه عه‌لی عه‌دنانی هاوڕێ و هاونیشتیمانی یاری بۆ ده‌كات.
هومام كه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاسته رایگەیاند گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئۆدینیزیییەوە واژووکردووە و تەنیا ئەوە ماوە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت و بەفەرمیی ببێتە یاریزانی یانە ئیتاڵییەکە و بچێتە پاڵ عەلی عەدنانی هاونیشتیمانی، کە هاوینی رابردوو پەیوەندیی بە ئۆدینیزییەوە کرد و لە ریزی یانەکەی سێریا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
بەهۆی پابەندبوونی بە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراقی، هومام دوای تەواوبوونی پاڵەوانییەتی ئاسیای تایبەت بە هەڵبژاردەی ئۆلۆمپییەکانی ئاسیا بەرەو ئیتاڵیا گەشت دەکات، کە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە قەتەڕ بەڕێوە دەچێت.
هۆمام تاریق پێشتر گرێبه‌ستێكی له یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندییه‌وه پێشكه‌ش كرا بوو، به‌ڵام دواتر كێشه‌ی تێكه‌وت، له ئێسته‌دا هومام یاریزانی یانه‌ی ئه‌هلی ئیماراتییه، به‌ڵام وه‌رزی ڕابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ریی كرد، ئه‌مساڵیش هه‌ر به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه گه‌ڕایه‌وه.