به وێنه و ڤیدیۆ ماراتۆنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ببینه
بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان ماڕاتۆن بۆ خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كان به‌رێوه چوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای نزیكه‌ی 2 ساڵ خاوه‌ن پێدوایستییه تایبه‌ته‌كان له چالاكییه‌كی وه‌رزشی و به كۆمه‌ڵدا به یه‌كتر ئاشنا بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ 7 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان له هه‌ولێری پایته‌خت به به‌شداریی نزیكه‌ی 100 كه‌س ماڕاتۆنێك بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه چوو.
ماڕاتۆنهكه له ژێر دروشمی "فهرههمكردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ كه‌سانی توانسته جیاوازه‌كان" به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پارائۆلمپی كوردستان و به هاوكاری خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و لێژنه‌ی ماراتۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێكخرا بوو.
وابریار بوو پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 3/12/2015 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان ئه‌م ماڕاتۆنه به‌رێوه بچێته، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ش و هه‌واوه دواخرا.





