رۆيته‌رز: دوو هه‌فته‌يه توركيا بۆردومانى داعشى نه‌كردووه
به‌رپرسێكى باڵاى توركيا، رايگه‌ياندووه، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه فڕۆكه‌كانى توركيا هيچ بۆردومانێكى چه‌كدارانى داعشيان له سووريا نه‌كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى توركيا، رايگه‌ياندووه، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه فڕۆكه‌كانى توركيا هيچ بۆردومانێكى چه‌كدارانى داعشيان له سووريا نه‌كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاوبكرێته‌وه، بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى رابردووه‌وه، فڕۆكه‌كانى توركيا به‌شدارييان له پرۆسه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كردووه، به‌ڵام هيچ ئامانجێكى سه‌ر به داعشيان بۆردومان نه‌كردووه.
رۆژى 24ى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو، توركيا له ئاسمانى سووريادا فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى رووسياى خسته‌خواره‌وه و به‌و هۆيه‌وه گرژى و ئاڵۆزى له نێوان رووسيا و توركيا درووستبوو.