عەبادیی: توركیا دەرگای سەرەكیی دزەپێکردنی نەوتی داعشە
حەیدەر عەبادیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە توركیا دەرگای سەرەكییە بۆ ئەودیوكردن وساغكردنەوەی نەوتی داعش.
حەیدەر عەبادیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند کە: توركیا دەرگای سەرەكییە بۆ ساغكردنەوەی ئەو نەوتەی كە داعش لە ناوچەكانی ژێر دەستی خۆی لە عێراق و سووریا بەرهەمیدەهێنێ.
ئەم گوتانەی عەبادیی لە میانەی ئەو كۆبوونەوەیەکدا بوو كە لەگەڵ فرانك واڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنجامیدا و تێیدا هەردوولا باسی پەكخستنی سەرچاوە داراییەكانی داعشیان کردبوو.
ئەم گوتانەی عەبادیی دوای جێگریبوونی سوپای توركیا هات لە ناوچەیەکی نزیکی شاری مووسڵ و بووە هۆی نارەزانیی توندی عێراق.