ئه‌مشه‌و شه‌ڕی خۆرزگاركردن و په‌رینه‌وه‌یه بۆ قۆناخی 16
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می چامپیۆنس لیگ هه‌ر 4 یانه‌كه هیوایان ماوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
لە کۆمەڵەی دووەمدا هەر چوار یانەکە شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی بلیتی سەرکەوتن بۆ یارییەکانی قۆناخی ١٦ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن و هێشتا هەر چوار یانەکە هیوایان بۆ تێپەڕاندنی کۆمەڵەکایان لە دەست نەداوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می چامپیۆنس لیگ له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و فۆلفسبۆرگی پێشەنگ و مانچێستەر یونایتدی دووەم رووبەروو دەبنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە له هه‌مان كاتدا سیێسکا مۆسکۆی رووسی دەبێتە میوانی ئایندهۆڤنی هۆڵەند.
بارودۆخی كۆمه‌ڵه‌كه
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می چامپیۆنزلیگ هێشتا چاره‌نووسی هیچ یانایهك دیار نییه،
ئه‌مشه‌و شه‌ڕی خۆ رزگاركردنه بۆ په‌رینه‌وه‌ی قۆناخی شازده، هه‌ر یانه‌یه‌ك بردنه‌وه به‌ده‌ست نه‌هێنێت، بێ دوو دڵی ده‌بێ ماڵئاوایی هه‌ڵبژێرێ.
ڤۆڵفسبۆرگ له ئه‌ڵمانیا میوانداری مانچێستر یونایتد ده‌كات، یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به 9 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام باش ده‌زانێت به دۆراندنی قه‌ده‌ری ده‌كه‌وێته مان و نه‌ما له خوله‌كه چونكه، دوو یانه‌ی ركابه‌ری له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه ده‌توانن به ڤۆڵیسبۆرگ بڵێن فه‌رموو بررۆ ده‌ره‌وه.
ڤۆڵفسبۆرگ ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ربێت له به‌رامبه‌ر مان یونایتد به‌بێ دوو دڵی ده‌گاته قۆناخی داهاتوو،
به‌ڵام مانیۆ یانه‌كه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م به‌هه‌مان شیوه چاره‌نووسی نادیاره خاوه‌نی هه‌شت خاڵه، شه‌یته سووره‌كان له ئه‌ڵمانیا به بردنه‌وه سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام دۆران یان یه‌كسانبوون قه‌ده‌ر چاوه‌ڕیان ده‌كات.
ڤان خال ـی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌مێكه پله‌ی یه‌كه‌می پریضمهرلیگی چۆڵ كردووه، نایه‌وێ به‌ڵایه‌نی كه‌م پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی چۆڵ بكات.
ئایندهۆڤن ـ سیسكا مۆسكۆ
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌دا، له هۆڵه‌ندا پی ئیس ڤی ئایندهۆڤن میوانداری سیێسكا مۆسكۆ ده‌كات
هه‌ردوو یانه چانێسێكیان ماوه، به‌ڵام چانسی یانه‌ی پی ئیس ڤی بۆته دوو به‌ش به‌شێكیان به ده‌ستی خۆیه‌تی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی له ده‌ستی یانه ئه‌ڵمانی و ئینگلیزیهكهدایه.
پی ئیس ڤی پله‌ی سییه‌می به 7 خاڵ گرتووه، به بردنه‌وه راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێ و چاوی له‌ده‌ستی كه‌س نابێ، به‌ڵام به به‌رامبه‌ر بوون ده‌بێ چاوه‌ریی یارییه‌كه‌ی پیش خۆی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر شكستیش بهێنێ، ره‌نگه یۆرۆپالیگ به‌خێرهاتنی بكات.
هه‌رچی یانه‌ی سیسیكا مۆسكۆیه ته‌نیا بردنه‌وه دهیگێنێته یۆرۆپا لیگ، به‌ڵام پێویستی به 3 گۆڵ هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا هیوای بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنز ده‌مێكه له ده‌ستداوه.