ئهمشهو چارهنووسی ماڵمۆ له دهستی یانهی ڕیال مهدریده
شهڕی كۆمهڵهی یهكهمی چامپیۆنس لیگ لهسهر تاكه بلیتهكهی یۆرۆپا لیگه
K24 ـ ژووری ههواڵ
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، گەرچی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی ١٦ مسۆگەرکردووە، بەڵام بە میوانداریکردنی مالمۆی سویدی و شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی، چارەنووسی ئەو یانەیە یەکلا دەکەنەوە، کە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکە بەدەست دەهێنێت و بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات
ئهمڕۆ سێشهممه، 8 كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2015، له كۆمهڵهی یهكهمی چامپیۆنس لیگ 2 یاری له كات 10:45 خولهكی شهو دهكرێن.
دواین دوو یاری لە کۆمەڵەی یەکەم ھەرچەندە ھەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی ١٦ مسۆگەر کردووە بەڵام یارییەکان بۆ ھەردوو یانەی شاختاری ئۆکراینی و مالمۆی سویدی گرینگە.
ڕیال مهدرید ـ ماڵمۆ
ریال مەدرید بە ١٣ خاڵ پێشەنگی گرووپەی گرتووە و دڵنیایە کە بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت بۆ قۆناخی ١٦ ی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بۆ پاراستنی لیستی یارییەکانی لە ئەنجامی خراپ لەگەڵ یانە سویدییەکە لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی مالمۆ دەکات.
مالمۆ لە خولی سۆپەرێتای سویدی لە پلەی پێنجەم کۆتایی بە خولەکە ھێنا، ھەر بۆیە دڵنیاییە کە وەرزی داھاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆپالیگ ناکات.
یانە سویدییەکە لە کۆی ٥ یاری رابردوو تەنیا خاوەنی سێ خاڵە و لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی دێت و بەجیاوازی گۆڵ شاختاری ئۆکراینی لە پێشیەتی، بردنەوەی مالمۆ یان بەرامبەر بوون بەرامبەر ریال مەدرید و دۆڕانی شاختار یانە سویدییەکە دەگەیەنێتە یۆرۆپالیگ.
پاریس سان جێرمان ـ شاختار
لە لایەکی تر پی ئێس جی فەڕەنسی لە ناو یاریگای خۆی میوانداریی یانەی شاختاردۆنیتسکی ئۆکراینی دەکات، یانە پاریسییەکە بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ شانبەشانی یانەی ریال مەدرید سەرکەوتووە بۆ قۆناخی داھاتوو ھاوشێوەی یاریییەکەی تری کۆمەڵەکەی ھیچ سوودێک لە بردنەوەی پاریس سانجێرمان نییە، بەڵام بۆ یانەی شاختار دوایین ھەوڵە بۆ گەیشتن بە یۆرۆپالیگ، سەرەرای ئەوەی شاختار لە پلەی سێیەمە و مانەوەی لەو پلەیە دەیگەیەنێتە یۆرۆپالیگ، بەڵام لەوە دەترسێت یانەی مالمۆ موعجیزه تۆمار بكات و لە یانەی ریال مەدرید بباتەوە، یان ئەگەر بەرامبەریش بێت ئەوا یانەی مالمۆ دیسانەوە بە بردنەوەی لە یانەی میرینگێ لەبری سەردەکەوێت
بۆیە شاختار نایەوە چاوەڕێ یارییەکەی تر بکات ئەگەرچی ئەرکیشی ئاسان نییە بەرامبەر بە پارس سانجێرمان بەڵام دەیەوێ لە فەڕەنساوە بە شایستەوە سەربکەوێت بۆ یۆرۆپالیگ.