ئه‌مشه‌و بێنفیكا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید باكیان به‌هیچ نییه
شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌ستخستنی بلیتی یۆرۆپا لیگه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
فێرناندۆ تۆرێس هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و لیۆنێل كارۆل به‌رگریكاری گه‌ڵاته‌سه‌رای له هه‌وڵێكی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپدا.
لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنس لیگدا، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانی و بێنفیکای پۆرتوگاڵی لەلایەک و گەلاتەسەرای تورکی و ئاستانای کازاخستانی لەلایەکی دیکەوە رووبەڕوو دەبنەوە و شەڕ لەسەر یەکەم و سێیەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن، بۆ ئەوەی یەکێکیان بە پله‌ی یەکەم بچێتە قۆناخی ١٦ و ئەوی دیکەیشیان بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم مافی بەشداریکردنی لە یۆرۆپالیگ به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، یانه‌ی بێنفیكا له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی نور له پورتوگال میوانداریی یانه‌ی ئاتێڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا ده‌كات.
بێنفیكا ـ ئاتێڵێتیكۆ مه‌درید
یانه پورتوگالی و ئیسپانیه‌كه له كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خاوه‌نی 10 خاڵن، هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتنینان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردوه، باكیان به هیچ نیه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ناكۆكن به ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، چونكه هه‌ردوو یانه نایه‌وێ له قۆناخی شازده یانه‌یه‌كی به‌هیز رووبه‌روویان بێته‌وه.
ئه‌مشه‌و ڕۆی ڤیتۆریای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بێنفیكا (نانۆ سانتۆس و خیمینێس)ـی وه‌كو سه‌ری رم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی سیمۆنی ئاماده كردووه، خیمینێسی مه‌كسیكۆیی ده‌یه‌وێ ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی یانه ئسیپانیه‌كه وه‌رزی داهاتوو بێ دوو دڵی بیباته ریزه‌كانی، چونكه سیمۆنی ده‌مێكه خه‌ونی پیوه ده‌بینی.
له به‌رامبه‌ر دا ئاتلیتیكۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی كه له لایگا ڕكابه‌ری ریال و بارسا ده‌كات و به وره‌یه‌كی به‌هیز رووی له پورتگال كردووه، به جۆرێك هێرشبه‌رانی له سه‌روی هه‌موویانه‌وه ئانتوان گریزمان وه‌كو هه‌ڵۆ له‌به‌رده‌م پیاوانی رۆی ڤیتۆریا ده‌وستێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ جگه له بردنه‌وه یان به‌رامبه‌ربوون مه‌درید هیچی دیكه‌ی قه‌بوول نییه.
گه‌ڵاته‌سه‌رای ـ ئاستا
ئه‌مشه‌و گه‌ڵاته‌سه‌رای توریكی له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له ئیسته‌نبوول له یاریگای سامی عه‌لی میوانداریی ئاستای كازاخستانی ده‌كات، هه‌ردوو یانه یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌یه، چونكه كامیان براوه بێت ده‌توانی بلیتێك له یۆرۆپالیگ به‌ده‌ستبێنێت.
چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له (لۆكاس پۆدلسكی و بوراك یه‌لماز) پێك دێت، توركه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌م بردنه‌وه‌یه ئاسۆیه‌ك بۆ گه‌یشتن به یۆرۆپا لیگ ده‌ستبخه‌ن.
هه‌رچی ئه‌ستانه‌ی كازاخستانیه یه‌كه‌م جاره تامی چامیپۆنسلیگی كردوه، نایه‌وێ زوو یاریگا جیاوا‌زه‌كانی ئه‌وورپا جێبهێلێت، بۆیه راهینه‌ره‌كه‌ی ستانمیر سۆلۆیڤ پێداگیری له‌سه‌ر بردنه‌وه ده‌كات و كه خۆشی ده‌ڵی ئه‌وه‌ی له توانیاندابێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به یۆرۆپالیگ ده‌یكه‌ن.