شیكردنه‌وه بۆ یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می چامپیۆنس لیگ
شه‌ڕی پێشه‌نگ و گه‌یشتنه به یۆرۆپا لیگ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
لە کۆمەڵە چوارەمی چامپیۆنس لیگدا، مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و یوڤێنتووسی ئیتاڵیا رووبەڕووی بۆروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی و سێڤییا ئیسپانی دەبنەوە، سیتیزنس و بیانکۆنێری لە یارییەکانیان لە پێناو مسۆگەرکردنی پێشەنگی کۆمەڵەکەیان یاریی دەکەن، هەرچی گلادباخ و سێڤییاشە، لە پێناوی بەشداریکردنی یۆرۆپالیگ دەجەنگن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، یانه‌ی سیڤییا له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی ڕامۆن سانشێز میوانداریی یانه‌ی یوڤێنتووسی ئیتاڵیا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی هیوای بۆ قۆناخی داهاتوو زۆر لاوازه ، به‌ڵام نایه‌وێ هانده‌رانئ ئه‌نده‌لوس لێی زوویربن. له هه‌مان كاتیش‌دا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و بورسیا موینشنگلادباخ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
شیكردنه‌وه‌ی یاریی نێوان سیڤییا و یوڤێنتووس
سێڤیا ئه‌و یانه‌یه‌ی وه‌رزی رابردوو پاڵه‌وانی یۆروپالیگ بوو، ئه‌مساڵیش له چامپیۆنس لیگ دوایین یاریی خۆی ده‌كات و، ده‌یه‌وێ به گه‌یشتنی به یارییه‌كانی یۆرۆپا لیگ جارێكی دیكه ترسێك ده‌خاته‌وه دڵی یانه به‌شداربووه‌كانی ئه‌وێ.
ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری یانه‌ی سیڤییا له نوێترین لێدوانی‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كه‌ی له یاریگای خۆی نمایش ناكات، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه یاریزانه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی 3 خاڵه‌كه ئاماده‌ن.
هه‌رچی یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیایه ئه‌گه‌رچی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، به‌ڵام ماسیملیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ر پێیوایه یارییه‌كان له هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس ئاسان نابێت، یارینه‌كردنی مادزۆكیچی هێرشبه‌ریش به‌هۆی پیكانه‌وه گورزێكی كوشنده‌ی له یانه‌ی یوڤی داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه و پێشتر له ئیسپانیا یاریی كردووه.
یوڤی بلیتی داهاتووی مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام شه‌ڕی ئه‌و شه‌ری چۆڵ نه‌كردنی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی.
شیكردنه‌وه‌ی یاریی مانچسته‌ر سیتی و بورسیا موینشنگلادباخ
له ئینگڵاند مان سیتی له یاریگای ئیتیحاد رووبه‌رووی بورسیا موینشنگلادباخ ده‌بێته‌وه،
سیتیزن پله‌ی دووه‌می گرتووه و قۆناخی شازده‌ی مسۆگه‌ره، مانوێل پلیگرینی به‌ریوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كهیش ده‌ڵێت ئیمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌جه‌نگین، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیمه‌ش بێ ده‌یكه‌ن.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ڕاهێنه‌ریش بۆ ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێ له قۆناخی داهاتوو یانه‌یه‌كی به‌هێز رێی لێبگرێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ش به‌شداری یارییه‌كه ناكات، به‌ڵام وێلفرێد بۆنی و ئیهیناچۆی نێجیری سه‌ركردایه‌تی تیپه ده‌كه‌ن، به‌م دوایه‌ش بۆنی بۆته پیاوێكی چه‌ك به‌ده‌ست.
له به‌رامبه‌ردا گلادباخ ئه‌گه‌رچی هیوای نه‌ماوه بۆ گه‌یشت به قۆناخی داهتوو، به‌ڵام له دوای بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی له خولی ئه‌ڵمانیا له به‌رامبه‌ر بایرن میونشن به سی گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك، ئێئستا یانه‌كان حیسابێكی ته‌واو بۆ راهێنه‌ر نوێیه‌كه‌ی ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌ن كه شۆبێرته.
گلادباخ به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گاته یۆروپالیگ، تۆرگان هازارد و مارك ستێندل و ئه‌ندریا هان باشترین پیاوانی پیاوه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كریت ئه‌ڵمانیه‌كه‌ن ئاوا به ئاسانی ریگه‌نه‌دان ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستن.