كریستیانۆ: خه‌ڵك چی دەڵێن با بیڵێن، ژماره‌كان درۆ ناكه‌ن
دڵخۆشم به یاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزیما
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له دوایین یاری خۆی له چامپیۆنس لیگ سووپه‌ر هاتریكی له دژی یانه‌ی ماڵمۆ تۆمار كرد. یانه‌كه‌شی به 8 گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌ی یارییه‌كه‌ی بوو، هه‌ڵبه‌ت به پله‌ی یه‌كه‌میش بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ماركا وته‌كانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ڕیال مه‌درید و ماڵمۆ وه‌شان كرد بوو.
كریستیانۆ ده‌ڵێت: "خه‌ڵك چی دەڵێن با بیڵێن، من بەردەوام هەوڵ دەدەم وەکو خۆم کار بکەم، ژمارەکان درۆ ناکەن، بۆیە من بێدەنگ دەبم، بەردەوام هەوڵیش دەدەم یارمەتی تیپەکەم بدەم."
ده‌شڵێت: من گوێم لێ نەبوو لە کاتی یارییەکە هاندەران فیکەی ناڕەزایی لێ بدەن، بەڵام ئاساییە یانەیەکی وەکو ریال مەدرید رەخنەی لێ بگیرێت، با هاندەرانیش ئازاد بن لە دەربڕینی رای خۆیان.
كریس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه زۆر دڵخۆشه بە یاریکردن لەگەڵ کەریم بنزێما، ده‌ڵێت: "بنزیكا لە دوایین سێ یاریدا بەشداریی کردووە و لە هەموویان گۆڵی تۆمارکردووە."
له باره‌ی داهاتووی خۆشی، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕایگه‌یاند كه بیری له جێهێشتنی یانه‌ی ڕیال مه‌درید نه‌كردۆته‌وه، ده‌شڵێت: "هەموو ساڵێک پڕوپاگەندەی رۆیشتنی من هەر هەبووە، بەڵام من لێرە دڵخۆشم و لێرە دەمێنمەوە، ئاساییشە لەگەڵ لۆران بلان قسەم کردووە، چونکە ئەگەر هەر کەسێکی دیکە لە مانچێستەر یونایتد یان چێڵسی یان بارسێلۆنا بە خۆشەویستی و رێزەوە قسەم لەگەڵ بکات، من ئامادەم گوێی لێ بگرم.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی مێژوو كه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 11 گۆڵی تۆمار كرد بێت، له ئێسته‌یشدا خاوه‌ن 88 گۆڵه له مێژووی چامپیۆنس لیگ.