ئۆباما ره‌تيكرده‌وه هێليكۆپته‌رى جه‌نگى ره‌وانه‌ى عێراق بكات
كۆشكى سپى ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما، ره‌زامه‌ندى دهربڕيبێت له‌سه‌ر ناردنى هێليكۆپته‌رى جه‌نگى بۆ عێراق.
K24 – واشنتن:
كۆشكى سپى ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما، ره‌زامه‌ندى دهربڕيبێت له‌سه‌ر ناردنى هێليكۆپته‌رى جه‌نگى بۆ عێراق.
له ميانى دانيشتنى كۆنگرێسدا بۆ گوێگرتن له وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش له عێراق خرايه به‌رباس.
له‌و دانيشتنه‌دا، كارته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عێراق داوا بكات، ئه‌مريكا ئاماده‌يه راوێژكار و فرۆكه‌ى هێليكۆپته‌رى هێرشبه‌ر، ره‌وانه‌ى عێراق بكات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركى تايبه‌تى و رزگاركردنى شارى روومادى.
له‌و باره‌يه‌وه گوته‌بێژى كۆشكى سپى، جۆش ئيرنست، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى باراك ئۆباما ره‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕيوه له‌سه‌ر ناردنى هێليكۆپته‌رى هێرشه‌به‌ر بۆ عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزه عێراقييه‌كان له ئۆپراسيۆنى رزگاكردنى رووماديدا هه‌ندێك پێشكهوتنيان به‌ده‌ستهێناوه.