شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ
ناسنامه‌ی 16 یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه ئاشكرا بوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ کۆتایی هات و ناسنامەی ١٦ یانە سەرکەوتووەکە ئاشکرا بوو، له دوایین یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانیش زۆر ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا.
کۆمەڵەی پێنجەم (بایر لیڤه‌ركووزن ـ بارسێلۆنا)
لەم كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانەکانی بارسێلۆنا و رۆما سەرکەوتن و بایر لیڤەرکۆزنیش به‌ره‌و یۆرۆپا لیگ چوو.
له یه‌كه‌م یاریی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن له ئه‌ڵمانیا میوانداریی یانه‌ی بارسێڵۆنای كرد،
دواجار یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به كۆتاهات.
له گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی 20 لۆنیل مێسی گۆڵی یانه كهتهڵۆنیهكهی تۆماركرد،
به‌ڵام دوای ته‌نیا سێ خولهك چیچاریتۆ مێكسیكی گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرده‌وه و یاریه‌كه‌ش هه‌ر به‌م ئه‌نجامه به كۆتاهات.
بارسا به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وت.
بایرلیڤهركوزنیش به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وه‌رگرت و گه‌یشته یاریییهكانی یۆرۆپالیگ.
کۆمەڵەی پێنجەم (ڕۆما ـ باتی بۆریسۆڤ)
له ئیتالیا و له یاریگای ئۆڵێمپیكۆ یانه‌ی رۆما رووبه‌رووی یانه‌ی باتی بۆریسۆڤی بیلا رووسی بوویه‌وه.
سه‌ره‌رای چه‌ندین هێڕش بۆسه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌ڵام دواجار هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، یارییه‌كه‌یش به‌بێ گۆڵ به كۆتاهات.
یانه‌ی رۆما به 6 خاڵ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت و خۆی بۆ قۆناخی 16 په‌رانده‌وه و یانه‌ی باتی ـیش به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ پله‌ی چواره‌م بووه به‌شی و ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م (ئۆلمپیاكۆس ـ ئارسناڵ)
لەم كۆمه‌ڵه‌یه یانەکانی بایرن میونشن و ئارسێناڵ سەرکەوتن و ئۆلمپیاکۆسیش بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات.
ئارسێناڵ به سه‌ركردایه‌تی ئارسن ڤینگه‌ر بۆ یاریی مان و نه‌مان رووی له یۆنان كرد، به‌ڵام تۆپهاوێژه‌كان به كرده‌وه تۆپه‌كانیان له یاریگای كارایساكی هاوێشت و توانیان سێ گۆڵ تۆماربكه‌ن ئۆڵمپیاكۆس بێبه‌ش بكه‌ن له به‌رده‌وامی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی له‌سه‌ری بكه‌نه ماڵ.
پیاوانی ڤینگه‌ر پێویستان به دوو گۆڵ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قۆناخی داهاتوو، به‌ڵام ئۆلیڤه‌ر جیرۆ به هاتریكێك هانده‌رانی دڵخۆش كرد.
جیرۆ هه‌ر سێ گۆڵه‌كه‌ی له خوله‌كه‌كانی 29، 49، 67 تۆمار كرد.
گه‌نه‌رز به 9 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت، هه‌رچی یانه یۆنانیهكهیه كه ئه‌ویش خاوه‌نی 9 خاڵ بوو، پله‌ی سێیه‌می گرت و به دڵشكاوی گه‌یشته یۆرۆپالیگ.
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م (دینامۆ زگرب ـ بایرن میونشن)
یانه‌ی بایرن میونشن به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، باڤارییه‌كان له كرواتیا له یاریگای ماكسمێر بوونه میوانی دینامۆ زگرێب و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هیچ گۆڵێك تۆمار نه‌كرا، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م، یاریزانانی بایرن ده‌ستیان به‌هێرشبردن كرد و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كی تۆماركرد، له خوله‌كه‌كانی 61 و 64.
له‌خوله‌كی 88 یارییه‌كه‌ش لیدانێكی سزا بۆ میونشن هه‌ژماركرا، به‌ڵام تۆماس مۆڵه‌ر له جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت یاریه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێ وه‌لام له به‌رژه‌وه‌ندی بایرن به كۆتاهات.
بایرن به 15 خاڵ به پله یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و یانه‌ی دینامۆ زگڕێبیش به 3 خاڵ هه‌ر له كرواتیا مایه‌وه و ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
کۆمەڵەی حەوتەم (چێڵسی ـ پۆرتۆ)
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا دوو یاریی گرینگ به‌رێوه چوو، له یاریی یه‌كه‌م چێلسی له یاریگای ستامفۆرد بریدج رووبه‌رووی یانه‌ی پۆرتۆ بوویه‌وه.
لۆبێتگی راهێنه‌ری یانه‌ی پۆرتۆ پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه رایگه‌یاند بوو له له‌نده‌ن مێژوو ده‌نووسینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسه‌ی ڕێك پێچه‌وانه‌وه بوویه‌وه كاتێك له له‌نده‌ن یانه‌كه‌ی ماڵئاوایی كرد، بلوز له یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی 12 ئیڤان ماركانۆ به هه‌ڵه گۆڵێكی له تۆڕی خۆیان بۆ چێڵسی تۆماركرد.
دواتر له خوله‌كه‌ی 52 ولیان داسیلڤای به‌رازیلی گۆڵ دووه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه بۆ یانه‌كه مسۆگه‌ر كرد.
چێڵسی به 13 خاڵ به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت، هه‌رچی پۆرتۆیه به 10 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرت و له چامپیۆنس لیگه‌وه رووی كرده یۆرۆپالیگ.
کۆمەڵەی حەوتەم (دینامۆ كیێڤ ـ ماكابی ته‌ل ئه‌بیب)
دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی به گۆڵێكی (دینیس گارماشا) له خوله‌كی 16 تۆماری كرد و خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو، دینامۆ به سه‌ركه‌وتن خاڵه‌كانی بۆ 11 خاڵ به‌رز كرده‌وه و پله‌ی دووه‌می له كۆمه‌ڵه‌كه وه‌رگرت و شانبه‌شانی چێڵسی بۆ قۆناخی شازدە سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی ماكابیش به بێ خاڵ مایه‌وه و دوای ئه‌نجامدانی 6 یاریی نه‌یتوانی ته‌نیا خاڵێكیش ده‌سته‌به‌ر بكات و دواجار بۆ ئیسرائیل گه‌ڕایه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م (جینت ـ زێنت سان پێترسبۆرگ)
لە كۆمەڵەی ھەشتەم یانەکانی زێنیت سان پێترسبۆرگ و جێنت سەرکەوتن و ڤالێنسیاش بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات.
له دوا یارییدا یانه‌ی زێنت سان پێترسبۆرگ سه‌ره‌رای دۆراندنی، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو گه‌یشته قۆناخی 16.
زێنت بووه میوانی جێنتی به‌لژیكی و یارییه‌كه‌یشی بە دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕاند،
لاورێنت له خوله‌كی 18 یه‌كه‌م گۆڵی بۆ جێنت تۆماركرد، دواتر له خوله‌كی 65 ئارتێم دزیوبا توانی گۆڵی یهكسانبوونهووه بۆ زینت تۆمار بكات، به‌ڵام له خوله‌كی 78 دانێیل میلیسیڤیتچ گۆڵی دووه‌می و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌كی گرینگ.
زێنێت به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرت و گه‌یشته قۆناخی 16.
یانه جێنتی بهڵژیكیش به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ هاوشانی یانه رووسیه‌كه بۆ قۆناخی داهاتوو ڕزگاری بوو.
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م (ڤالێنسیا ـ لیۆن)
له دوایین كۆمه‌ڵه‌شدا، یانه‌ی ڤالێنسیا له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی گاری نیێڤڵ ماڵئاوایی كرد.
له یاریگای مێستایا شه‌مشه‌مه كوێره‌كان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان به جارێك كوێربوون و نه‌یانتوانی ڕێگای پهریینهوه بۆ قۆناخی داهاتوو بدۆزنه‌وه.
كاتێك له به‌رامبه‌ر لیۆنی فه‌ره‌نسی یارییان كرد، لیۆن له یاریەكه به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ماكسوێڵ كۆرنت له خوله‌كی 36 و ئالێكسه‌نده‌ر لاكازیتی له خوله‌كی 76 هه‌ردوو گۆله‌كه‌ی لیۆنیان تۆماركرد و له یارییه‌كه براوه بوون، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه هیچ سوودی نه‌بوو بۆ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه، چونكه بووه خاوه‌نی 4 خاڵ و پله‌ی چواره‌میشی پێ‌بڕا.
هه‌رچی ڤاڵێنسیایه به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرت ئه‌گه‌رچی ماڵئاویی كرد، به‌ڵام له یۆرۆپالیگ درێژه به یارییه‌كانی ده‌دات.