گۆڕی سوڵتان سلێمانی قانوونیی لە ھەنگاریا دەدۆزرێتەوە

تیمەکە گۆڕێكیان دۆزیوەتەوە دڵنیایی دەدەن كەوا گۆڕی سوڵتان سلێمانی قانوونییە

K24

تیمێكی شوێنەوارناسیی كە پێكھاتووە لە شوێنەوارناسانی ھەنگاریی و تورك گۆری سوڵتان سلێمانی قانوونیی، سوڵتانی عوسمانییەكانیان لە هەنگاریا دۆزییەوە.

 

لە باكووری بوداپێستی پایتەختی ھەنگاریا شوێنەوارناسان شەش شوێنەواری مێژوویان دۆزییەوە لە رووی ھونەری بیناسازییەوە مێژوویان بۆ سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان سلێمانی قانوونی دەگەرێتەوە.

تیمەکە گۆڕێكیان دۆزیوەتەوە دڵنیایی دەدەن كەوا گۆڕی سوڵتان سلێمانی قانوونییە. ئەو تیمە دەشڵێ: دڵنیاین لەگەڵ گۆڕەكە مزگەوتێك لە ناوچەکە ھەیە، بەڵام تا ئێستا مزگەوتەكەیان نەدۆزیوەتەوە.

سوڵتان سلێمانی قانوونی 10مین سوڵتانی عوسمانییەكان بووە، زیاتر لە هەموو سوڵتانەکانی عوسمانییەکان لە دەسەڵات ماوەتەوە و لە سەردەمی ئەودا عوسمانییەکان گەورەترین و بەھێزترین دەسەڵاتیان ھەبووە.