ئێران.. به تۆمه‌تی بێڕێزكردن به پیرۆزییه‌كان سێ هونه‌رمه‌ند به‌ند ده‌كرێن
سێ ھونەرمەندى ئه‌و وڵاته، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی و سزای شه‌ش ساڵ به‌نكردنییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

K24 – هه‌ولێر:
بە تۆمەتی بێرێزيكردن بە پیرۆزییەكان و پڕوپاگەندە بە دژای كۆماری ئیسلامی ئێران سێ ھونەرمەندى ئه‌و وڵاته، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی و سزای شه‌ش ساڵ به‌نكردنییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به گوێره‌ی راگەینراوێكی كەمپێنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ئەو سێ ھەونەرمەندە بە ناوەكانی یوسف عەمانی، مەھدی و حەسەن رەجەبیان كە لە بواری مۆسیقا و سینەما كار دەكەن، بە تۆمەتی بێرێزیكردن بە پیرۆزییەكان و دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سزاى 6 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكییاندا سه‌پێنراوه.
پێشتریش چەند میدیایەكی ئیران ھەواڵی سزادرانی ئەو سێ ھونەرمەندیان بڵاوكردبۆوە، كەمپێنی مافی مروڤیش لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نزیك له‌و سێ ھونەرمەندەسزا دراوه، هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردەوە.
دادگاكه به‌تۆمه‌تی بێڕێزیكردن سزای 5 ساڵ و به تۆمه‌تی پڕۆپاگه‌نده له دژی وڵاتی ئیسلامی ئێران ساڵێك سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و كۆی سزاكانیش ده‌كاته 6 ساڵ به‌ندكردن.
لە ئەگەری پەسەندكردی ئەو حوكمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە كە بڕیارە مانگی داھاتوو بە سەرۆكایەتی دادوەر بابایی بەرێوەبچێت، سەرەڕای جێبەجێكردنی سزای بەندكردنی دیاریكراو بەسەر ئەو سێ ھونەرمەندە، سزای 20 مليۆن تمەنی ئێرانیشیان بەسەر دا سەپاوە.