بريتانيا: با له ئه‌وروپا فرۆشتنى چه‌كى ئۆتۆماتيكى قه‌ده‌غه بكرێت
حكومه‌تى بريتانيا پێشنيازى ئه‌وه ده‌كات، فرۆشتنى چه‌كى نيمچه ئۆتۆماتيكى له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكرێت.
K24 – له‌نده‌ن:
حكومه‌تى بريتانيا پێشنيازى ئه‌وه ده‌كات، فرۆشتنى چه‌كى نيمچه ئۆتۆماتيكى له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكرێت.
نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌ى، دێڤيد كاميرۆن، به نيازه پێشنيازى ئه‌وه بكات، چه‌كى نيمچه ئۆتۆماتيكى له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكرێت.
بڕياره سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا، هه‌فته‌ى داهاتوو كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ره‌وشى ئه‌منى وڵاته‌كانيان له دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس بكه‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى حكومه‌تى بريتانيا له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا كاميرۆن ئه‌و پێشنيازه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌نده‌ن ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، له پێنشيازه‌كه‌دا هاتووه، كۆتوبه‌ندى زۆرتر بخرێته سه‌ر فرۆشتن و بازرگانيكردن به چه‌كه‌وه.