لە NBA یانەی میلواکی پاڵەوانی وەرزی رابردووی له‌ زه‌وی دا

میلواکی نەیهێشت گۆلدن ستەیت ریکۆردی لۆس ئانجلۆس لیکەرز بشکێنێت

K24 ـ ژوورى هه‌واڵ

لە خولی باسکەی ئەمریکادا، کە بە ئێن بی ئەی ناسراوە، یانەی میلواکی بەکس سنوورێکی بۆ گۆڵدن ستەیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دانا و بردنەوەی له‌ دژی بەدەستهێنا.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 13 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا كاتێك یانه‌ی میلواکی بە ئەنجامی ١٠٨ خاڵ بەرامبەر ٩٥ خاڵ لە گۆڵدن ستەیتی بردەوە، کە بەر لەم یارییە گۆڵدن ستەیت 24 بردنەوەی لەسەر یه‌کی بەدەستهێنابوو.

له‌و یارییه‌دا، گرین ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو، بە تەنیا ٢٤ خاڵی تۆمارکرد و ١١ ریباوندی لە یارییەکە هەبوو.

 

میلواکی نەیهێشت گۆلدن ستەیت ریکۆردی لۆس ئانجلۆس لیکەرز بشکێنێت، کە لە وەرزی ١٩٧١-١٩٧٢ لە ئێن بی ئەی ٣٣ بردنەوەی لەسەر یەکی بەدەستهێنا بوو.