سیلڤا: ئێمه و چێڵسی باش یه‌كتر ده‌ناسین
پێیوایه ئه‌مساڵ ئه‌ركیان له پار قورستره

k24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای تیروپشکی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ تیاگۆ سێلڤای کاپتنی یانەی پاریس سانجێرمان لە بارەی رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ چێڵسی بۆچوونی خۆی ده‌خات ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه، 15 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، تیاگۆ سیلڤا كاپتنی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له باره‌ی یانه‌ی چێڵسییه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یانه‌یه‌ی له قۆناخی 16 رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه زۆر باش ده‌یانناسین.
سیلڤا ده‌شڵێت: "پێم وایە ئەمساڵ ئەرکمان قورسە، ساڵی رابردووش بۆ ئێمه هه‌ر سه‌خت بوو، بەڵام بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ بمێنیتەوە دەبێت ئامادەیی ئەوەت تیابێت کە رووبەرووی ھەر تیمێک ببیتەوە.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه لە دوو ساڵی رابردوویش رووبەرووی چێڵسی بووینەوە، ده‌شڵێت: "ئەمساڵ ئەرکمان لە ساڵی پار قورسترە، بەڵام بەباشی رکابەرەکەمان دەناسین و دەزانین چۆن یاری دەکەین، ئەگەر بمانەوێ سەربکەوین، دەبێت توانایەکی زۆر خەرج بکەین."
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رگریكاره به‌رازیلییه گوتی: "ئەمە سێیەمین جارە لەسەر یەک له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به یه‌ك ده‌گه‌ین، بەباشی دەیانناسین، ئەوانیش باش ئێمە دەناسن."
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له ڕۆژانی 16 و 17ـی مانگی شووباتی ساڵی 2016 بكرێن.