گۆڵكاره لاوهكان شوێنیان به گۆڵكاره ناسراوهكان لهق كردووه
لە سەرووی ریزبەندی گۆڵكارانی خوله بههێزهكانی ئهورووپا ناوی نوێ دەبینرێن
K24 ـ ژووری ههواڵ
دەركەوتن و درەوشانەوەی ئەستێرە و گۆڵكاره نوێیەكان، خەریكە شوێن بە گۆڵكاری ساڵانی رابردوو لەق بكەن، لە خولە جیاوازەكانی ئەوروپا لە سەرووی ریزبەندی گۆڵكاران ناوی نوێ دەبینرێن، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ دەركەوتنی ئەستێرەی نوێ و ئاوابوونی ئەستێرەكانی رابردوو.
مێژوو پێمان دەڵێ زۆربەی ساڵەكان، ركابەری كردن لهسهر گۆڵكاری خولهكان لە نێوان دوو یاریزان قۆرخ كرا بوو، وهلێ ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی رابردوو؛ گۆڵكاری خولەكان گۆرانكاریان بەسەردا ھاتووە و ئەستێرە گەورەكان خەریكە رووناكیان كەم دەبێتەوە و ئەستێرەی نوێ دەدرەوشێنەوە.
له لالیگا نێیمار سنوورێكی بۆ كریستیانۆ و مێسی داناوه
لە لالیگا و لە پێنج ساڵی رابردوو جگە لە رۆنالدۆ و مێسی كهس مافی ئەوەی نەبوو بۆ گۆڵكاری ھەوڵ بدات، بۆ ئەمسال ئەم دوو یاریزانە تا ئێستا نەك گۆلكاری خولەكە نین، بەڵكو لە ململانێ كردنیش دوور كهوتوونهتهوه.
نێمار داسیلڤای ئەستێرەی بارازیلی یانەی بارسا، لە ونبوونی مێسی دەركەوت و تا ئێستا چواردە گۆڵی تۆمار كردووە و پێشەنگی گۆڵكارانی گرتووە.
لەوەرزی رابردوو رۆنالدۆ بە 48 گۆل گۆلكاری خولەكە بوو، 26 گۆڵی لە نێیمار زیاتر تۆمار كرد بوو، بەڵام نێمار چیتر رێگە بەمە نادات پاشكۆی گۆڵكار و ئەستێرەكان بێت.
له ئیتاڵیایش لۆكا تۆنی و ئهوانی تریش باویان نهماوه
لە ئیتاڵیا و خولی سێریا ئەی ساڵی پار لۆكا تۆنی لە یانەی ھێلاس ڤیرۆنا و ماورۆ ئیكاردی لە ئینتەر میلان بیست و دوو گۆڵیان تۆمار كرد بوو، ھەردوو یاریزان لە وهرزی رابردوو بە ھاوبەشی له سێریا ئەی گۆڵكاری بوون، بهڵام لەم وەرزە هێرشبهره ئهرژهنتینییهكهی یانەی ناپۆلی بە تۆمار كردنی 14 گۆڵ سەرلیستی گۆڵكەرانی گرتووە و فریاد رەسی یانەكەی بووە لە زۆربەی یارییە بەھێزەكاندا.
له پرێمهرلیگ گۆڵكهرێكی تازه هاتۆته پێشهوه
لە پریمەرلیگ جەیمی ڤاردی پێشەنگی گۆڵكارانە، لە وەرزی رابردوو ناو ناوی (سێرجیۆ ئەگوێرۆ بوو، ئەو یاریزانە ئەرژهنتیناییە بە26 گۆڵ پێلاوی ئاڵتونی پرێمەرلیگی وەرگرت، ئەمسال جەیمی ڤاردی جگە لە خۆی رێگە نادات كەس ناوی لەسەرووی گۆلكارانەوە بنوسرێت.
ڤاردی لەگەڵ لیستەر سیتی 14 گۆلی تۆمار كردووە، لە كاتێكدا تا ئێستا یاریەكانی خولی یەكەم بەكۆتا نەھاتووە، ئەگەر پێكان بەرۆكی نەگرێت ئەو ئەستێرەیە ناوی لە شكاندی ریكۆردی گۆڵكارانە.