لۆس ئه‌نجلس: مه‌ترسى تيرۆر خوێندنى په‌كخست
به هۆى هه‌بوونى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدرانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه‌وه‌يه.
K24 – لۆس ئه‌نجلس:
به‌رپرسانى ئه‌منى لۆس ئه‌نجلس، به هۆى هه‌بوونى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدرانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه‌وه سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومييه‌كانيان بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى داخست.
به‌رپرسانى ئه‌منى شاره‌كه، رايانگه‌ياندووه، له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدرانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستييان پێگه‌يشتووه و له‌به‌ر پاراستنى سه‌لامه‌تى گيانى منداڵان بڕياريانداوه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى خوێندن له قوتابخانه‌كاندا رابگرن.
به هۆى ئه‌و بڕياره‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زياتر له 640 هه‌زار قوتابى نه‌چوونه پۆله‌كانى خوێندن.
سه‌رۆكى به‌شى قوتابخانه‌كان له پۆليسى لۆس ئه‌نجلس، ستيڤن زيبرمان، رايگه‌ياند، له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه نامه‌يه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزمان پێگه‌يشتووه و به پێويستمان زانى تا دڵنيابوون له سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كه پرۆسه‌ى خوێندن رابگرين.