رووسيا: جياوازى زۆرمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌يه
حكومه‌تى رووسيا رايگه‌ياند، هێشتا له باره‌ى پرسى سوورياوه كێشه و جياوازى گه‌وره‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا هه‌يه.
K24 – مۆسكۆ:
حكومه‌تى رووسيا رايگه‌ياند، هێشتا له باره‌ى پرسى سوورياوه كێشه و جياوازى گه‌وره‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا هه‌يه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، رايگه‌ياند، هێشتا سه‌باره‌ت به داهاتوو و چاره‌سه‌رى پرسى سووريا كێشه و جياوازى گه‌وره له نێوان رووسيا و ئه‌مريكادا هه‌يه.
گوتيشى: "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ"، هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه ده‌چێته نيويۆرك، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بكات، كه بڕياره له باره‌ى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ پرسى سووريا ئه‌نجامبدرێت.