شوێنگره‌وه‌ی ڕافائێل بێنیتێز دیاریی كراوه
ڕۆژه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ڕیال مه‌درید كه‌ی ده‌ستی پێكرد؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕافائێل بێنیتێز، دوای وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی باریال مەدرید زۆرترین ئاریشه چێ بووینه، شكسته‌كانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره له به‌رانبه‌ر یانه‌ی سیڤییه و دۆڕانه قورسه‌كه‌ی كلاسیكۆ و ده‌ركردنی یانه‌كه له جامی شای ئیسپانیا و شكستێكی دیكه له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی یانه‌كه‌ی ئاڵۆزتر و دژوارتر كرد.
له ئێسته‌دا هانده‌ران و یاریزانانی یانه‌كه زۆر دڵگرانن و نازانن له ئاینده‌دا ئاڵۆزییه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن.
ڕۆژه ڕه‌شه‌كه‌ی یانه‌كه كه‌ی ده‌ستی پێكرد؟
بەلای زۆربەی یاریزانەكانی ریال مەدریدەوە رۆژە رەشەكەی یانەكەیان ئەو رۆژە دەستی پێكرد ، كارلۆ ئەنچێلۆتی یانەی جێھێشت، لەگەڵ ھاتنی رافا بینیتیز بۆ شوێنی ئەنجێلۆتی ریال مەدرید بەجۆرێك داروخاو ئاستی دابەزی، بەجۆرێك یانەكانی ئیسپانیا ترسیان لەو یانەیە نەما.
لەگەڵ ھاتنی ئەو یاریزانە كێشە كەوتە نێو یاریزانەكان و رۆناڵدۆ و بەیل بوونە بنێشتە خۆشەی رۆژنامەكان.
تا ھەوڵیاندا و ئەم كێشەیان چارەسەر كرد، كێشەی یاریزانەكان لەگەڵ خودی بینیتیز سەری ھەڵدا، تا وای لێھات رۆنالدۆ بەپێرێزی سەرۆكی یانەكەی گۆت یان من یانەكە جێدێڵم یان بینیتیز دەبێ بروات، چونكە رۆنالدۆ بە ھاتنی بینیتیز ڕێژەی گۆڵەكانی رووی لەكەمی كردووە، لە وەرزی رابردوو 48 گۆڵی تۆمار كرد، كەچی ئەمساڵ تەنیا 10 گۆڵی تۆمار كردووە.
بەتایبەت دوای شكستییان بەرامبەر بارسێلۆنا، كێشەكان بەتەواوی تەشەنەیان كرد و لە كۆنترۆلكردنی سەرۆك و دەستەی كارگێری دەرچوو.
یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ده‌ستی بێنیتێز
تۆنی كروس یەكێك لە باشترین یاریزانەكان ھێلی ناوەراست ئێسته بەھۆی كێشەوە لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێت، ئه‌و بۆته قوربانی ده‌ستی ئه‌و ڕاهێنه‌ره.
كروس زوو به‌ھاتنی بینیتیز دڵتەنگی خۆی نیشاندا و رایگەند: من یەدەگ بوونم لەگەڵ ئەنجێلۆتی لا خۆشترە لەوەی لای بینیتیز یاریزانی سەرەكی بم.
رافا زۆر ھەوڵی دا بەئەنجامی باش ھەوادارن و كارگێرانی یانەكە رازی بكات بەڵام، نەیتوانی و خاڵەكانی ھێواش ھێواش دادەبەزن و خەریگە شكۆی لەكەدار دەبێت.
ئێستا بینیتیز كێشەی لەگەڵ یاریزانەكانی روو لەزیاد بووندایە، ھەریەك لە خێمس رۆدریگس و ئیسكۆ و تەنانەت گاریس بەیلیش گوێی بۆ رانگرێ.
ھەموو ئەمانە وایان كرد پێرێزی سەرۆكی یانەكە بیر لەھێنانی راھێنەرێكی نوێ بكاتەوە.
بۆ شوێنگره‌وه‌ی بێنیتێز بیر له ڕاهێنه‌رێكی دیكه كراوه‌ته‌وه
دوێنێ بڵاو كرایەوە ریال مەدرید گەیشتۆتە رێكەوتنی سەرەتایی لەگاڵ یواكیم لۆفی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا تا بۆ وەرزی داھاتوو ئەركی مەشق و راھێنانی یانەی مێرەنگی بگرێتە دەست، دوای ئەمەش نازانرێ ریال دەبێتەوە پاشای یاریگاكان یان بیانۆ بۆ ئەم راھێنەرەش دێننەوە و یەكێكیتر دێنن.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 خۆی گه‌یاندۆته قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ، له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركراوه، له لالیگا له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت و به 5 خاڵ له یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دووره كه به جیاوازه گۆڵ و به 35 خاڵ خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرتووه.