براوه‌یه‌كی خه‌ڵاتی ئۆسكار: هه‌موومان موسڵمانین
به په‌یامێك وه‌ڵامی ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان ده‌داته‌وه

K24 - واشنتۆن:
یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م هۆتێلی كاندیدێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به پلانكارتێك وه‌ڵامی ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان ده‌داته‌وه كه له‌سه‌ری نووسراوه "هه‌موومان موسڵمانین".
هه‌فته‌ی رابردوو، دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته، داوایكرد رێگا به موسڵمانان نه‌درێت بێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا.
دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی ئیسلامی به‌دوایدا خۆیدا هێناو هه‌ندێك له‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه موسڵمانیش نین وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ترامپیان دایه‌وه.
له دوایین كاردانه‌وه‌شدا، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، مایكل موور، داوای كردووه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی به‌رگری له موسڵمانان به‌رپا بكرێت و خۆیشی یه‌كه‌م كه‌س به پلانكارتێك له‌به‌رده‌م هۆتێله‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ راوه‌ستاوه و نووسیویه‌تی: "هه‌موومان موسڵمانین".
مایكل موور، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاره و له فه‌یسبووكه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ به‌خۆم و پلانكارتێكه‌وه چوومه به‌رده‌م هۆتێله‌كه‌ی كه له‌سه‌ری نووسراوه هه‌موومان موسڵمانین، تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس هات، ئینجا گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه".