حزبى شيوعيى قه‌ده‌غه كرا
به تۆمه‌تى پشتيوانيكردن له داخوازى جيابوونهوه و پشتيوانيكردن له رووسيا قه‌ده‌غه‌كرا.
K24 – كييڤ:
له ئۆكرانيا، حزبى شيوعى ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تى پشتيوانيكردن له داخوازى جيابوونهوه و پشتيوانيكردن له رووسيا قه‌ده‌غه‌كرا.
دادگايه‌كى شارى كييڤ، له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى داد، كه له 2014دا ئاراسته‌ى دادگاى كردبوو، بڕياريدا، حزبى شيوعى قه‌ده‌غه بكات.
به گوێره‌ى بڕيارى دادگا، پێويسته حزبى شيوعى له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و بۆى نييه به‌شدارى هيچ پرۆسه‌يه‌كى سياسى و هه‌ڵبژاردن بكات.
سه‌رۆكى حزبى شيوعيى، پيترۆ سيمونكۆ، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى دادگا ناياساييه و داواى پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه ده‌كه‌ين و ئه‌و پرسه ده‌بينه په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و رێكخراوى مافى مرۆڤى ئه‌وروپايى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى له بڕياره‌كه‌ى دادگا گرت و رايگه‌ياند، "ئه‌و بڕياره پێشێلكارييه‌كى ئاشكراى ئازادى رادهبڕين و چالاكى سياسييه".
پێشتر سه‌رۆكى ئۆكرانيا، پيترۆ بورۆشينكۆ، داوايكردبوو، له وڵاته‌كه‌يدا ياسا و رێساى په‌يوه‌ست به قه‌ده‌غه‌كردنى پڕوپاگه‌نده‌ى شيوعييه‌كان و نازييه‌كان ده‌ربكرێت.