به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌درێته دادگا
كه‌یسه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008 پاڵپشتی بازرگانێكی فه‌ره‌نسی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا، به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی دادگایی ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كریستین لاگارد، به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی تێوه‌گلانی له كه‌یسی نێوان بازرگانێكی فه‌ره‌نسا و بانكێكی ئه‌و وڵاته، لاگارد دراوه‌ته دادگا.
به گوێره‌ی زانيارييه‌كان لاگارد، له ساڵی 2008 له پۆستیی وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسادا بووه، له كه‌یسی نێوان بێرنار تابی بازرگانی فه‌ره‌نسی و بانكی "كریدی لیۆنیه"دا، لایه‌نگیری بازرگانه‌كه‌ی كردووه و تێیدا به 400 ملیۆن یۆرۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و بازرگانه‌ی كردووه‌ته‌وه.
كريستين لاگارد له‌باره‌ی دادگاییكردنه‌وه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌و هیچ كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌نواندووه و بڕیاریشه تانه له‌و بڕیاره‌ی دادگای فه‌ره‌نسا بدات.
لێكۆڵینه‌وه‌ی له كه‌یسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانه فه‌ره‌نسییه له 2008ه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ندێك له ده‌زگاكانی رایگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته هه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانه‌كه پاڵپشتی نیكۆلا ساركوزی، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا كردووه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌دا.