توركیا و ئیسرائیل له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكده‌بنه‌وه
له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قۆناغی باشیان بڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه.
گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له ساڵی 2010 ده‌ستپێكرد، كاتێك هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسرائیل 10 چالاكوانی توركیایان له‌سه‌ر كه‌شتی "ماڤی مه‌رمه‌ره" كوشت كه به كاروانێك بۆ شكاندنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر غه‌ززه له‌وێبوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا روونیكرده‌وه گفتوگۆكان له باره‌ی پرسی ئه‌و ئابلۆقه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه خراوه‌ته سه‌ر غه‌ززه پێشكهوتنییان به‌خۆیه‌وه بینیوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیا و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رووسیا، ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵدایه دۆسته زویرهكانی ئاشت بكاته‌وه، به‌ر له هه‌مووشیان ئیسرائیل كه له ساڵی 2010ه‌وه گرژی كه‌وتووه‌ته نێوانییان.