بههۆی چاوپێكهوتنێكهوه ههڕهشهی دهركردنی لێدهكرێت
ھەرەشەی دەركردن لە عادل فیردهوسی پوور بێژەری بەناوبانگی ئێران دەكات
K24 – ههولێر:
ئۆرگانی فەرمی دەزگای راگەیاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەرەشەی دەركردن لە عادل فیردهوسی پوور بێژەری بەناوبانگی ئێران دەكات.
رۆژنامەی جامی جەم كە زمانحاڵی فەرمی ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێرانە، بەھۆی ئهنجامدانی چاوپێكهوتنێك لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ھەڕەشەی دەركردن لە عادڵ فێردۆسی پوور دەكات.
ئهمهش لە كاتێكدایە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، لە پەیامێكدا بۆ ئەو پێشكەشكارە، گوتوویەتی:" بیستوومە گوشاریان بۆ ھێناوی، لە لایەن منەوە، نیگەران مەبە، بڵاونەبوونەوەی ئەو چاوپێكهوتنه بۆ من گرنگ نییە".
ناوەندی راگەیاندنی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە ، ئەو چاوپێكهوتنه بە بێ ئاگاداری ئەو ناوەندە بووە، بۆیە فیردهوسی پوور، رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.
فیردهوسی پوور بێژەری بەرنامەی "نەوەدە" و چاوپێكەوتنی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف كردووە، ئەوەش كاردانەوەی تووندی باڵی پارێزگارانی ئێرانی لێكەوتەوە.