ئه‌مريكا هاوكاريكردنى رووسيا ره‌تده‌كاته‌وه
واشنتن ره‌تیكرده‌وه هاوكاری سه‌ربازی مۆسكۆ بێت له جه‌نگی دژی داعش.

K24 – واشنتن:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌نیاز نیه، هاوكاری رووسیا بكات سه‌باره‌ت به سووریا تاوه‌كو مۆسكۆ هه‌ڵوێستی خۆی له پشتگیری ئه‌سه‌د نه‌گۆڕێت.
له لێدوانێكدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، میشێل باڵدانس، گوتی: "هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جێگیره و نه‌گۆڕاوه، ئێمه نامانه‌وێت هاوكاری رووسیا بكه‌ین له‌باره‌ی سووریا تاوه‌كو مۆسكۆ ستراتیژیه‌تی خۆی له‌باره‌ی پشتگیری ئه‌سه‌د نه‌گۆڕێت و هه‌ڵوێستی له دژی داعش چڕنه‌كاته‌وه".
پێشتر سوپاسالاری رووسیا، سێرگی رۆدسكۆی رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ ئاماده‌یه ئاڵوگۆڕی زانیاری بكات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له جه‌نگی دژی داعش له سوریا به سه‌ركرایه‌تی ئه‌مریكا.