ئیسپانیۆل دیارییه‌كی به نرخی پێشكه‌ش به نه‌یاره‌كانی بارسا كرد
خیانه‌تی له هاوشاره‌كه‌ی كرد و خزمه‌تێكی گه‌وره‌شی به دوو یانه مه‌دریدییه‌كه گه‌یاند
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
له دێربی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به بێگۆڵ كۆتایی هات، ئه‌م ئه‌نجامه‌یش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به دوو یانه مه‌دریدییه‌كه گه‌یاند و ره‌نگه ته‌مه‌نی بارسێلۆنا له پێشه‌نگی خوله‌كه ئه‌مشه‌و كۆتایی بێت و یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ بچێته جێگه‌كه‌ی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2 كانوونی دووه‌م/ جه‌نیوه‌ری 2016، له گه‌ری هه‌ژده‌یه‌می لا لیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ئیسپانیۆل میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای هاوشاری كرد، به‌دریژایی یارییه‌كه‌یش هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌مه‌یش خاڵه‌كانیان به یه‌كسانی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد و به خاڵێك رازی بوون.
یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌م كاته‌دا خیانه‌تی له یانه‌ی بارسا كرد خه‌م و ئازارێكی زۆریشی به یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی هاوشاره‌كه‌ی چه‌شت و دیارییه‌كی به نرخیشی پێشكه‌ش به نه‌یاریه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا كرد كه خۆی له یانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مشه‌و له كات 10:30 یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید میوانداریی یانه‌ی لیڤانتی ده‌كات، ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ی سیمۆنی ئه‌مرۆ 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌ستبخه‌ن، یانه‌ی بارسا له لوتكه‌ی خوله‌كه دێننه خواره‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا له 39 خاڵ له لوتكه‌ی خوله‌كه ماوه‌ته‌وه، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش به 38 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش كه سبه‌ی له لا لیگا له یارییه‌كی لوتكه و ئاگریندا له كات 10:30ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا خاوه‌نی 36 خاڵه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت.