بزانه له 2016 چی رووده‌دات؟
بۆ هه‌ودارانی وه‌رزشی ساڵێكی چێژبه‌خش ده‌بێت
K24 ـ هه‌ولێر
پێشبینی ده‌كرێت2016 ساڵێكی پڕ لە رووداوی تایبه‌ت بێت به جیهانی تۆپی پێ، له پاڵه‌وانێتیه‌كان و كێبركێكان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده و تاكه‌كه‌سیه‌كان.
تۆپی ئاڵتونی كه بالۆن دۆریشی پێ ده‌ڵێن له گرینگ‌ترین خه‌ڵاته كه‌سیه‌كانه و به دیارترین رووداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ساڵی2016 داده‌نرێت، ململانێی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش له نێوان هه‌ر سێ یاریزانان رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و نێیماری به‌رازیلی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه دیارترین پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه.
سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پۆستی فیفا ده‌بینن
ھەروەھا هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فیفا یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له رووداوه‌كانی ئه‌مساڵ، دواجار ده‌بینین له شوێنی جۆزێف بلاته‌ر كەسێكی دیكه ده‌چێته سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان.
گواردیۆلا پرێمه‌ر لیگیش تاقی ده‌كاته‌وه
له چاره‌نووسی راهێنه‌رانیش پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ پێپ گواردیۆلا له پۆستی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ببینین، دوای ئه‌وه‌ی رۆیشتنی له بایرن میونشن دووپاتكرایه‌وه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وڕوپی هه‌وڵ بۆ گواردیۆلا ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان سیتیزن له‌م راهێنه‌ره نزیكترینه.
یانه‌ی چێڵسی چی به‌سه‌ر دێت؟
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی تاكه یانه‌ی گه‌وره‌ی ئینگلته‌را نییه پێشبینی بكرێت له 2016 راهێنه‌ره‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵكو یانه‌ی چێڵسی هاوده‌ردیه‌تی و ئامانجی هێنانی راهێنه‌رێكی نوێیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆس هیدینگ ته‌نها تاكۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه.
سیمیۆنی و ئه‌لێگری و فرانك دی بۆیر دیارترین پاڵێوراون بۆ راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی ئینگلیزی.
داهاتووی مۆرینهۆ به‌كوێ ده‌گات؟
هه‌ر له ئینگلته‌را چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یانه نوێكه‌ی مۆرینیۆ ببینین دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا به‌خراپترین ساته‌كانی چاره‌نووسی تێپه‌ڕی و له یانه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، به‌ڵام مۆو سوره له‌سه‌ر پشوو نه‌دان و ده‌یه‌وێت به زووترین كات بچێته یانه‌یه‌كی تر.
2016 بۆ هه‌ودارانی وه‌رزش ساڵێكی خۆش ده‌بێت
2016 سێ پاڵه‌وانییه‌تی چێژبه‌خشی تێدا ده‌بێت، یه‌كێكیان یۆرۆی ئه‌رووپایه كه به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده له وڵاتی فڕه‌نسا پازده‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپا به‌رێوه‌ده‌چێـت، له‌دوای ئه‌ویش ئه‌مساڵ جارێكی دیكه چێژ له بینینی یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكا ده‌كه‌ین، ئه‌میش به‌هۆی تێپه‌رینی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مێریكای باشوور.
ئه‌گه‌ر كۆپا ئه‌مێریكاش دڵخۆشی نه‌كردین ئه‌وا پاڵه‌وانێتی یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی ریۆ دی جانیرۆ له برازیل دڵخۆشمان ده‌كات، به‌تایبه‌ت به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین و پۆرتوگال و سوید و ئه‌ڵمانیا كە دیارترین ئەستێرەكانی جیھان لەم ھەڵبژاردانەن.