رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا: "كریستیانۆ له زێدان توڕه‌یه"
كه‌ته‌لۆنییه‌كان ده‌یانه‌وێت درز بخه‌نه نێو كۆشی مه‌دریده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
هێشتا زێدان رۆژێكی ته‌واوی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید تێپه‌ڕ نه‌كردووه، كه‌چی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌یانه‌وێت درز بخه‌نه نێو كۆشكی مه‌دریدییه‌كان و باس له خراپی پێوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و زێدان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی Elmundo deportivoـی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا بابه‌تێك كه نووسیویه‌تی نێوانی زێدان و كریستیانۆ خۆش نییه و كێشه له نێوانیاندا هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه له ساڵی 2013 زێدان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی بۆ فرانك ریبێری داوه و راشیگه‌یاندووه كه ریبێری زۆر له كریستیانۆ شایسته‌تره.
كریستیانۆ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی، رقێكی زۆری له زێدان هه‌ڵگرتووه و هێشتا له بیری نه‌چۆته‌وه، ئه‌وكاتیش هه‌ڵوێستی له دژی ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رگرت و داواشی لێ كردن كه زێدان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه رێزی بگرن.
دوای یه‌كسانبوونه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا، ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه به ته‌واوه‌نی له رافائێل بێنیتێز بێهیوا بوون، بۆیه شه‌وی رابردوو به فه‌رمی ئه‌و راهێنه‌ره‌یان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه و به فه‌رمی زینه‌دێن زێدان ـیان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد.