كۆمپانياكانى نه‌وت و گازى سرووشتى خه‌رجييان كه‌مده‌كه‌نه‌وه
دابه‌زینى نرخى نه‌وت، خه‌رجییه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وت و گازى سرووشتى، له 2016هدا كه‌مكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دابه‌زینى نرخى نه‌وت، خه‌رجییه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وت و گازى سرووشتى، له 2016هدا كه‌مكرده‌وه.
ئاژانسى مودیز بۆ خزمه‌تگوزارى وه‌به‌رهێنه‌ران، بڵاويكرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى نزمبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان، كۆمپانياكانى بوارى پیشه‌سازیى نه‌وت و گاز، خه‌رجییه سهرمایهكانيان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مودیز روونيكردووه‌ته‌وه، "زیاده‌ى خستنه‌ڕووى به‌رهه‌مه‌كان، له بازاره‌كانى نه‌وتى جیهانی و گازى سرووشتى له ئه‌مریكا، كاریگه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نرخى كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان له 2016دا".
راپۆرتى ئاژانسه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، "هه‌ڵگرتنى سزاكانى رۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران، له‌وانه‌یه ببێته هۆى خستنه‌ڕووى زیاترى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ بازاره‌كانى جیهان له 2016دا، ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بووى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه، كه پێشبینيدهكرێت روو له كه‌مبوون بكه‌ن".
ئاژانسى مودیز پێشبينى ده‌كات "نزمبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان له جیهاندا، كارى كردووه‌ته ههڵقووڵانى دراو و نه‌ختینه بۆ بازاره‌كان".
ئه‌و ئاژانسه مه‌زه‌نده ده‌كات، "كۆمپانیاكانى نه‌وت، خه‌رجییه سه‌رمایه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، له كاره‌كانى گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان، به رێژه‌ى نزیكه‌ى سه‌دا 20".
به گوێره‌ى ئه‌و پێشبينيانه روودانى ئه‌و حاڵه‌ته و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانى كێڵگه نه‌وتییه‌كان و پیشه‌سازى هه‌ڵكه‌ندن ده‌كات و رووبه‌ڕووى گرفتى كزبوونى چالاكييهكانيان ده‌كاته‌وه.
به‌هۆى زۆرى ناردنى نه‌وت بۆ بازاڕه‌كان، له‌وه‌ته‌ى ناوه‌ڕاستى 2016هدا، نرخه‌كانى نه‌وت به نزیكه‌ى دوو له‌سه‌ر سێ نزمبۆته‌وه.
وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وتیش (ئۆپێك) و رووسیا و ئه‌مریكا، رۆژانه نزیكه‌ى نیو بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له سه‌رووى ئاستى داواكراوهوه ده‌خه‌نه بازاره‌كانه‌وه.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت و گازى سرووشتيى، تووشى كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵانه‌يان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش واىلێكردوون، سیاسه‌تى ده‌ستپێوه‌گرتن په‌یڕه‌و بكه‌ن، وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى وزه، هه‌روه‌ك له كۆتایى 2015هدا، سعوودیه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى نا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ