داعش به‌نداوێك ده‌كاته كارتى فشار
ده‌يه‌وێ ته‌نگ به‌حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵچنێ
K24- هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستى فشار خستنه سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له پارێزگاى ئه‌نبار، چه‌كدارانى داعش هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر به‌نداوى حه‌ديسه چڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى كانونى دووه‌م/ يه‌نايه‌رى 2016، سه‌رچاوه‌ى هۆزه عێراقييه‌كان رايانگه‌ياندووه، گوايه چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانى حه‌ديسه و په‌روانه و به‌نداوى حه‌ديسه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه،چه‌كدارانى داعش ده‌يانه‌وێت به‌نداوى حه‌ديسه كه به‌دوورى (160كم ده‌كه‌وێته رۆژئاواى روممادى)، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و رێگه‌يه‌وه وه‌كو كارتێكى فشار دژى حكوومه‌تى عێراق و هێزه ئه‌منييه‌كانى به‌كارى بهێنن.
له‌كۆتايى ساڵى 2015 هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، توانيان ناوه‌ڕاستى شارى روممادى و كۆمه‌ڵگه‌ى باره‌گا حكوومييه‌كان كۆنڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نباریش رايگه‌ياندووه: "هێشتا به‌شێكى زۆرى روممادى ماوه ئازادبكرێت، ته‌نيا چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و كۆمه‌ڵگه‌ى باره‌گا حكوومییه‌كان كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه".