كۆریای باكوور چه‌كێكی "مه‌ترسیدار" تاقیده‌كاته‌وه
ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا كۆریای باكوور بۆمبی هایدرۆجینی تاقیكرده‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه هایدرۆجینییهش ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا.
حكومه‌تی كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند, یه‌كه‌م ئه‌زموونی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا نێرده‌ی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسايى بۆ گفتووگۆكردن له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه هایدرۆجینیهكهی كۆریای باكوور، بووه‌ته هۆی روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ده‌ستكرد به‌پله‌ی 5.1 به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به پێشێلكاری یاسای نێودهوڵهتييیهكان له قه‌ڵه‌مدرا.
له نوێترین كاردانه‌وه‌شدا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا, یابان, كۆریای باشوور و فه‌ره‌نسا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكووریان به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهان له وه‌سفكرد.
پێشتر كۆریای باكوور له ساڵه‌كانی 2006, 2009 و 2013 سێ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی هایدرۆجینی ئه‌نجامداوه, ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.