بڕۆكڵیی بۆ شێرپەنجەی مەمك بەسوودە
توێژینەوەیەكی زانستیی ئاشکرای کرد کە سەوزەی بڕۆكڵیی رێگریی دەكات لە دروستبوونی خانەكانی شێرپەنجە باتەیبەت شێرپەنجەی مەمك.
K24-ھەولێر
توێژینەوەیەكی زانستیی ئاشکرای کرد کە سەوزەی بڕۆكڵیی رێگریی دەكات لە دروستبوونی خانەكانی شێرپەنجە باتەیبەت شێرپەنجەی مەمك.
بەگوێرەی توێژینەوە بەریتانییەكە: پسپۆران سەلماندوویانە كەوا خواردنی سەوزەی بڕۆكڵیی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەھێز دەكات ورێگردەبێ لە گەشەكردنی خانەكانی شێرپەنجە و لاوزیان دەكات بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك.
توێژینەوەکە ئاماژەش دەکات کە: بڕۆكلیی رێژەی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، چونكە رێگریی لە گیرانی لولەكانی خوێن دەكات و دەبێتە ھۆی چالاكبوونیان و دەڵێن: سەوزەی بڕۆكلیی رێژەی شەكرەی ناو خوێنی مرۆڤ رێكدەخات.
بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکە: برۆكلیی رێژەیەكی زۆری ڤیتامینی K و ڤیتامینی C و بڕێكی زۆری ماددەی بێتاكارۆنی دژە ئۆكسێنەر لە پێكھاتەیدا ھەیە كە كاریگەریی باشیان بۆ پێستی مرۆڤ ھەیە. بۆیە پسپۆران رێنوێنیی دەدەن كەوا رۆژانە خواردنی ئەو سەوزەیە گرینگە بەتایبەت بۆ ئافرەتان.