پاریس.. خۆكوژێك ھێرشیكردە سەر بنكەیەكی پۆلیس
لە باكووری شاری پاريس خۆكوژێك ھێرشی كردووه‌تە سەر بنكەیەكی پۆلیس، به‌ڵام پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى، لە لایەن پۆلیسەوە كوژراوە.
K24 – پاريس:
لە باكووری شاری پاريس خۆكوژێك ھێرشی كردووه‌تە سەر بنكەیەكی پۆلیس، به‌ڵام پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى، لە لایەن پۆلیسەوە كوژراوە.
پۆليس رايگه‌ياندووه، خۆكوژه‌كه، بە پشتێنی بۆمبڕێژكراو، ھەوڵیداوه بچێتە ناو بنكەی پۆلیس، بەڵام لە لایەن پۆلیسەكانەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی پاریس رایگەیاندووە، كردەوەكە تیرۆريستی بووە، خۆكوژەكە ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە.
ئەو ھێرشە لە كاتێكدایە، فەرەنسا باری نائاسايی راگەیاندووە. پۆلیس لە ناو شارەكان بڵاوەیان پێكراوە. لەھەمانكاتدا ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسانی شارلی ئێبدۆیە.
ھێرشەكە لە بنكەی پۆلیسی شەقامی 18 لە باكووری پاریس و ده‌وترێت ئه‌و خۆكوژه به درووشمى ئاينييه‌وه ههڵيكوتاوهته سه‌ر بنكه‌ى پۆليس، به‌ڵام هه‌رزوو كوژراوه.