ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ڤیدیۆی سووتانی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قی راپۆرتی پزیشكی دادی له‌گه‌ڵدایه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aeb8cf06-1439-470c-a689-865f3652757d/Naz Sleman Ahmed Yaqoubi.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌وتووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت، ناز سلێمان ئه‌حمه‌د، ئه‌و كچه‌ پارێزه‌ره‌ی شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك هه‌واڵی "كوژران و رفاندنی" بڵاوبووه‌وه‌، له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا، كه‌ له‌ رێگای كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، ناوبراو هه‌ر ته‌نها خۆی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دایه‌ و ده‌چێته‌ گه‌ڕه‌كی "شاری خه‌ونه‌كان"ی شاری هه‌ولێر و وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت، "لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەسووتێ".

به‌ گویره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌ سووتانی ده‌ست و ده‌موچاو و ملی ناوبراو ده‌كات، وه‌ك له‌و راپۆرته‌شدا هاتووه‌، سووتانه‌كه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ناز، به‌ڵكوو به‌ دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌  له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خنكاوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

ناز سلێمان ئه‌حمه‌د یه‌عقوبی، كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی بووه‌، رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، وه‌ك له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ده‌ركه‌وێت، ده‌سووتێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.

دواتر، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناز، له‌ گه‌ڕه‌كی شاری خه‌ونه‌كان، له‌لایه‌ن ئاسایشی گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

هه‌ندێك كه‌ناڵ و سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه‌ پارێزه‌ره‌یان بۆ هۆكاری دیكه‌ ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ و به‌ڵام وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پێدەچێ رووداوەکە خۆكرد بووبێ و هیچ كه‌سێك به‌شداریی راسته‌وخۆی له‌ رووداوه‌كه‌دا نه‌كرد بێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه كان، هۆكاری سه‌ره‌كی خۆسووتاندنی ناز، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی."

ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ڤیدیۆی سووتانی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ڤیدیۆی سووتانی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ڤیدیۆی سووتانی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
ماڵپه‌ڕی كوردستان24 ڤیدیۆی سووتانی كچه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
Fly Erbil Advertisment