به‌غدا.. ئه‌مساڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه نیه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، له‌باره‌ی توانای ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی نوێ‌دا، هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ئارادا نیه.
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، له‌باره‌ی توانای ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی نوێ‌دا، هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ئارادا نیه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نه‌جیبه نه‌جیب، رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ساڵی 2016 دا به‌ربه‌ستی نابێت و ده‌وڵه‌ت توانای دابینكردنی هه‌یه.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه حكومه‌تی عێراق توانای نابێت ئه‌مساڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات.
به گوێره‌ى زانیاری ئه‌و نوێنه‌ره كورده له به‌غدا، جگه له‌وه‌ی عێراق یه‌ده‌گی دارایی هه‌یه، هاوكات كاغه‌زی دارایی هه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی فرۆشتنیه‌وه داهاتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاماژه‌ی بۆ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی دابینكردنی مووچه كرد و روونیكرده‌وه، حكومه‌ت ده‌توانێت داهات له چه‌ندین رێگه‌ی دیكه‌وه دابینبكات وه‌كو چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیيه‌كان، هه‌روه‌ها په‌نابردن بۆ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌رزكردن.
پێشتر چه‌ندین لێدوانی به‌رپرسانی عێراقی هه‌بوو سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كانی عێراق له ساڵی نوێ و رێگریيه‌كانی به‌رده‌م دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه خه‌رجیيه‌كانی جه‌نگی داعش.