كۆنگرێس بڕيارێك بۆ فراوانكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان تاوتوێده‌كات
"یاسادانه‌ران تاوتوێى ده‌ركردنى رێپێدانى فه‌رمی له كۆنگرێس ده‌كه‌ن بۆ جه‌نگى دژى داعش".
K24– واشينتۆن:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا(كۆنگرێس)، پۆل رایان رایگه‌یاند، "یاسادانه‌ران تاوتوێى ده‌ركردنى رێپێدانى فه‌رمی له كۆنگرێس ده‌كه‌ن بۆ جه‌نگى دژى داعش".
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، پۆل رایان گوتى: "سه‌رۆكى زۆرینه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كیڤن مكارپى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئێد رۆیس، ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ى بیروڕا، كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان كردووه، بۆچۆنیه‌تى ده‌ركردنى بڕیارى رێپێدانى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازیى دژى داعش".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا گوتى: "یاسادانه‌ران ده‌نگ بۆ پڕۆژه بڕیارێكیش ده‌ده‌ن بۆ فراوانكردنى سزاكانى سه‌ر كۆریاى باكوور".
پۆل رایان، كاتێكى بۆ پڕۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه دیارینه‌كرد، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆنگرێس مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌كات، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه له رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوودا بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز