نرخى نه‌وت به‌ شێوه‌يه‌كى مه‌ترسيدار دابه‌زى

بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌وه‌ته‌ى نیسان/ئه‌پرێل 2004، نرخه‌كانى نه‌وت بۆ خوار 33 دۆلار بۆ به‌رمیلێك دابه‌زي.

K24 - هه‌ولێر:

بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌وه‌ته‌ى نیسان/ئه‌پرێل 2004، نرخه‌كانى نه‌وت بۆ خوار 33 دۆلار بۆ به‌رمیلێك دابه‌زي. 

پاشه‌كشه‌كردنى پشكه‌كانى چین، مه‌ترسى لاى وه‌به‌رهێنه‌ران دروستكرد، به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مباركردنى نه‌وتى خاو، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى داواكاریه‌كان له‌سه‌رى زياد بكات. 

له‌وه‌ته‌ى ناوه‌ڕاستى 2014، نرخى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى له‌ 70% دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش زیانى به‌ كۆمپانیاكانى نه‌وت و ئه‌و وڵاتانه‌ گه‌یاند كه‌ پشت به‌ داهاته‌كانى نه‌وت ده‌به‌ستن.   

دابه‌زینى نرخى دراوى (یوان)ى چینى بۆ ئاستێكى پێوانه‌یى نوێ، له‌وه‌ته‌ى ده‌ستپێكردنى ئاڵۆگۆڕپێكردنه‌كان له‌ 2010، وايكرد بازاڕى پشك و دراوه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر داببه‌زن.  

نرخى نه‌وتى خاوى تێكه‌ڵه‌ى برنتى پێوانه‌یى جیهانى، به‌ رێژه‌ى زیاتر له‌ 3.4% دابه‌زى، نرخى یه‌ك به‌رمیلى گه‌یشته‌ 33.07 دۆلار.

گرێبه‌سته‌ خێراكانى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكی سووكیش، بۆ 32.10 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زى، به‌مه‌ش نزمترین ئاستى نرخه‌كانى تۆمار كرد، له‌وه‌ته‌ى كۆتاییه‌كانى 2003.

 

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز